عەبدوڵا ئۆجالان: ڕێگای هەزار کیلۆمەتری بە هەنگاوێک دەست پێدەکات

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە دوێنێ دیدارێکی سێ کاتژمێری لەگەڵ عەبدوڵا ئۆ,جالان ئەنجامدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
“وەک شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ٢ـی ئاب دیدارێکمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆ,جالان ئەنجامدا.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز ئۆ,جالان هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئێستا، ئەو کارانەی کە دەکرێن و بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانی بۆ داهاتوو کرد، ئەو پەیامانەی ڕادەستی شاندەکەمان کرد کە دەویست لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەشی بکەین.

پەیامەکانی بەڕێز ئۆ,جالان بەم شێوەیەن:

“ڕێگای هەزار کیلۆمەتری بە هەنگاوێک دەست پێدەکات.
لەڕێگەی ئەم یاسایەوە هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی پرسێکی مێژوویی دەنێین. ئێمە لە سەرەتای پرۆسەیەکی دیموکراتیزەکردنداین کە کەمتر نییە لە گرنگیی دامەزراندنی کۆمار.
هەروەکو چۆن لە کاتی دامەزراندنی کۆماردا ڕەنج و قوربانیدانێکی گەورە درا، ئێستاش بۆ کۆماری دیموکراتیک پێویستە بە هەمان جدییەت کار بکرێت.
هەموو کەسێکی سەر ئەم خاکە پێویستی بەمەیە، نەک تەنها کوردان و لایەنێک. کاتێک هەنگاوەکە هەڵبگیرێت، کاریگەری لەسەر چارەنووسی وڵاتەکە و ناوچەکە دەبێت؛ ڕێگە بۆ پێشکەوتنی دادپەروەریی دیموکراتیک و گەشەکردنی دەرفەتە ئابوورییەکان دەکاتەوە. ئەمەش خزمەتێکی گەورەیە بۆ ٨٦ ملیۆن کەس.
ئێمە بە ڕێکخستنی کۆمەڵگە هەنگاوێکی مێژوویی هەڵدەگرین. ئەم هەنگاوە بەشدارییەکی زۆر گەورە لە ئابووری و ئاشتیدا دەکات.
هێشتا هەموو شتێک چارەسەر نەکراوە. بەڵام دۆخێکی وەهاش نییە کە مرۆڤ بە شێوازێکی نەرێنی لێی بڕوانێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بەدرووستی لەم هەنگاوە تێبگەین و هەموو کەسێک بە بەرپرسیارێتییەوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە هەڵسوکەوت بکات.
ئەو یاسایەی کە بڕیارە سیاسەت دەریبکات کلیکی کردنەوەی دەرگای پرۆسەکەیە. کردنەوەی دەرگایە بەڕووی کۆماری دیموکراتیکدا.

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی

٣ـی ئابی ٢٠٢٦”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشی ٤ درۆنی ئێران بۆ سەر شوێنی دوو کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی

دوو بەرپرسی باڵای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *