له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی جیهانی تورك، له شاری كارامانی توركیا به به‌شداری پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چو، كه‌ركوك به‌ڕه‌سمی بوه ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه. به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ڵێت، ئاگاداری بابه‌ته‌كه نین.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی جیهانی تورك، دوێنێ هه‌ینی له شاری كارامانی توركیا به به‌شداری محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چو.
ئوغور ئبیراهیم ئاڵتای، سەرۆکی یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورک له وته‌یه‌كدا كه له كۆبونه‌وه‌كه پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند، كه‌ركوك بۆته ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌یان.
ئه‌و وتیشی، “ئەمڕۆ لە ڕاستیدا ڕۆژێکی مێژوییە بۆ یەکێتییەکەمان. بە بەشداری پارێزگاری کەرکوکمان، کەرکوکیش دەبێتە ئەندامی فەڕمی یەکێتییەکە. پشتیوان بە خودا له‌مه‌ودا به‌یه‌كه‌وه ڕێکخستنی باش ئەنجام دەدەین”.
هاوكات محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: “هەڵبژاردنەوەی پارێزگارێکی تورکمان لە کەرکوک دوای 102 ساڵ بە ئیرادەی سەرۆكکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پشتیوانی هاوپەیمانی جومهور بۆ ئێمە و هەمومان زۆر واتاداره. ئەمڕۆ ئامادەبونمان لەگەڵ ئێوەدا بۆ ئێمە شەرەف و شانازییە. پشتیوان به خودا لەم پرۆسەیەدا لەگەڵ سەرۆک شارەوانیەکانی تەواوی جیهانی تورک کە بەستەرەوەی دڵمانن لە ئاڵتایەوە تا دانوب، تا ئەو شوێنەی لە تواناماندایە بە هاریکاریی کار ده‌کەین”.
كورشاد زۆرلو، جێگری سه‌رۆكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه له په‌یامێكدا له‌وباره‌یه‌وه له تۆڕی ئێكس، ئه‌ندامێتی كه‌ركوكی له یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی جیهانی تورك به گرنگ ناوبرد‌و وتی، كه‌ركوك “زێدی توركمانه” و ئه‌ندامبونی له یه‌كێتییه‌كه په‌یامێكه بۆ ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی توركیا كه به‌هۆكاری سیاسی له یه‌كێتییه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه، محه‌مه‌د ئیبراهیم حافز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به میدیای پارتی وتوه، ئه‌وان وه‌كو ئه‌نجومه‌ن ئاگاداری ئه‌و بابته نین، پێویسته له‌كاتی هه‌ر رێككه‌وتن و ئیمزاكردنێكدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئاگادار بن.
قەندیل پرێس