ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: بە مەرجی وەستاندنی هێرشەکانی سەر بەیروت و بەغداد هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕادەگرین.
دەقی ڕاگەیاندراوی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق فەرمانی دەرکردووە بە ڕاگرتنی بەئامانجگرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، بە مەرجێک ئەم ماوەیە هاوکات بێت لەگەڵ ئەم مەرجانەی خوارەوە:
۱- ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی لەسەر ئاوارەکردن و بۆردومانکردنی گەڕەکی “زاحیە” لە بەیروت.
٢- پابەندبوون بە بۆردوماننەکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکان لە بەغداد و پارێزگاکان.
٣- کشاندنەوەی ئەندامانی (CIA) لە بنکەکانیان و هێشتنەوەیان لە ناو باڵیۆزخانەدا، تەنها ( هەرێمی کوردستان) لێی بێبەری دەبێت.
لە ئەگەری پابەندنەبوونی دوژمن، وەڵامدانەوەکە ڕاستەوخۆ و چڕ دەبێت، لەگەڵ زیادکردنی ئاستی هێرشەکان دوای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە.
دەستخۆشی لە بەرپرسانی ناو حکومەت و ڕۆڵەکانمان لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەین سەبارەت بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و قەوارە ئابوورییەکان، تا ئەو کاتەی وڵاتەکانیان پابەندی تێوەنەگلان بن لەم جەنگەدا؛ بەڵام ئەندامانی قەوارەی زایۆنی و هێزە داگیرکەرە تاوانبارەکانی ئەمریکا ناگرێتەوە، چونکە وەک گرووپی سیخوڕی و جەنگ سەیر دەکرێن.
١٩-٣-٢٠٢٦
قەندیل پرێس