هێرشی موشکی کۆماری ئیسلامی ئۆردوگای کۆمەڵەی لە دوڵی ئاڵانە کردە ئامانج

ئەمرۆ کاتژمێر ١٣:٢٠ کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە بە هێرشی موشکی، مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئالانە کردە ئامانج.

هەرچەند هێرشەکە بە توندی ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن، هێزەکانی کۆمەڵە توانییان خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر بوونی قوربانی یان زیانی مرۆیی نییە.

ئەم هێرشە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی دژی مەقەر و بنکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستانە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵە، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تا ئێستا، ژمارەی گشتی مووشەک و درۆنە بێ‌فڕۆکەکانی بەکارهاتوو بۆ ئامانجگرتنی مەقەڕ و ئۆردوگاکانی کۆمەڵە گەیشتووە بۆ زیاتر لە ١٠٢ مووشەک و درۆن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەیرانی بەنزین لە باشووری کوردستان؛ شۆفێران لە دهۆک و ئاکرێ گردبوونەوەو ڕێگا سەرەکییەکانیان داخست

​قەندیل پرێس ​قەیرانی سووتەمەنی و ناڕەزایەتیی شۆفێران لە هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبێت و، لە ماوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *