ئەرشیفی تاگەکان

وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ مەسرور بارزانی: هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکەدا وەزیرى دەرەوەى سووریا رایگەیاند، کوردەکان خوشک و براى ئەوانن و دڵنیایی دەدەن مافەکانیان پارێزراو دەبێت. بەگوێرەى راگەیەندراوى حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیرى دەرەوەى سووریا بە زمانى کوردى پۆستێکى کرد

ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سووریا بۆ یەکەمجار بە زمانى کوردى پۆستێکى لە تۆڕى ئێکس کرد و دەڵێت پێکەوە وڵات بنیاد دەنێینەوە. ئەسعەد شەیبانى، لە هەژمارى فەرمى خۆى بە زمانى کوردی نووسیویەتى “کورد لە سووریا جوانی و رووناکی بۆ فرەچەشنی گەلی سووریا زیاد دەکات”. شەیبانى، کە لە 21ـى کانوونى یەکەمى 2024ـەوە …

زیاتر بخوێنەرەوە

فوئاد حسێن: داعش لە سووریا چەکى نوێى دەستکەوتووە

فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، ترسیان لەو چەکدارانی داعش هەیە کە لە گرتووخانەکانى سووریا زیندانیکراون. دەشڵێت، “داعش لە سووریا چەکى نوێى دەستکەوتووە.” فوئاد حسێن لە کۆنگرەی وەزیرانى دەرەوە لە سعودیە کە تایبەت بە دۆخى سووریا سازکرابوو، رایگەیاند، سووریا بەهەمان ئەو دۆخەدا دەڕوات کە عێراق لە ساڵى 2003 پێیدا رۆشت، …

زیاتر بخوێنەرەوە

عەلی باپیر بۆ ئەحمەد شەرع: ڕژێمی لەناوچوو نكووڵیی لە ناسنامەی گەلی كورد كرد

عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، نامەیەكی ناردووە بۆ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سووریا. لە نامەكەدا كە هەژماری عەلی باپیر لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، هاتووە “خۆشحاڵم كە ئەم نامەیەتان بۆ دەنێرم، پاش پیرۆزبایی لێكردنتان بە سەركەوتن بەسەر ڕژێمی دیكتاتۆریی فەوتاودا، ڕژێمی حوكمڕانیی بەششار ئەسەدی بەعسیی، ئەو ڕژێمەی كە خراپە و …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەبارەت بە دامەزراندنی چەکدارانی بیانیی هۆشداری بە شەرع دراوە

بەرپرسێکى ئەمریکى ئاشکرایکردووە، نوێنەرانی ئەمریکا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، لەبارەى دانانی چەکدارانی بیانی بۆ پۆستە باڵا سەربازییەکان هۆشدارییان بە ئیدارەی نوێ سووریا داوە و گوتوویانە ئەو کارە پشێوی ئەمنی لێدەکەوێتەوە. ئاژانسى رۆیتەرز، لە زارى بەرپرسە ئەمریکییەکەوە کە ئاگادارە لە گفتوگۆکانی نێوان ئەحمەد شەرع و نوێنەری ئەو وڵاتانە گواستییەوە، وەزارەتى دەرەوەی فەڕەنسا …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی: هەسەدە دەبێتە بەشێک لە سوپای نوێى سووریا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، هێزەکانی هەسەدە دەبنە بەشێک لە سوپای نوێى سووریا، دەشڵێت لەگەڵ ئیدارەى نوێ سەبارەت بە داهاتووی سووریا رێکدەکەون. مەزڵوم عەبدی، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبى رایگەیاندووە، کاتێک لە ساڵى 2015دا دامەزراندنی هەسەدەیان راگەیاند، گوتوویانە دەبێتە بەشێک لە سیستمی بەرگریی داهاتووی سووریا، ئێستاش …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاکان فیدان: لەناوبردنی پەکەکە لە سووریا پەیوەستە بە کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت، بارودۆخی سووریا گۆڕاوه؛ هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ‌له‌ناوبردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ سووریا په‌یوه‌سته‌ به‌ ‘كات’. دووشه‌ممه‌، 6ـی كانوونی دووه‌می 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌ به‌رنامه‌ و ئه‌جێندای ڕۆژئاوا ناده‌ن كه‌ به‌ پاساوی داعش، پشتیوانی له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن. هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش …

زیاتر بخوێنەرەوە

هۆڵه‌ندا: پێویستە كورد و کریستیان رۆڵیان لە سووریا هەبێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا رایگەیاند، پێویستە كورد و کریستیان له‌ پێکهێنانى ده‌وڵه‌تی داهاتووی سووریادا رۆڵیان هەبێت. كاسپەر ڤیڵدكامپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵەندا له‌ راپۆرتێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كردووه‌ و زانیارییەکانى لەڕێگەى نێردەی تایبەتی وڵاتەکەیان پێدراوە، باس لەوەدەکات، نوێنەرەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا کۆبووەتەوە و جەختی لە گرنگیی سیاسەتێکی راگوزەری گشتگیر و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەڵمانیا و فەڕەنسا: بەرژەوەندیی هاوبەشە کوردەکانمان لە سووریا پارێزراوبێت

وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا رایانگەیاند، “پێویستە کۆتایی بە پێکدادانەکانی باکووری سووریا بهێنرێت و بەرژەوەندیی ئەمنیی هاوبەشە کوردەکانمان بپارێزرێت، بەڵێن دەدەین شارەزاییمان لە زانستیی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی رژێمی پێشووی ئەسەد لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا هاوبەشی پێ بکەین.” وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشەدا بڵاویانکردەوە، گرنگە بەرژەوەندییە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و مەزڵوم عەبدی دۆخی سووریایان تاوتوێکرد

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند، ژان نۆویڵ بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەر لە ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ سووریا، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کردووە. وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت، ژان نۆویڵ بارۆ و مەزڵوم عەبدی پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێکردووە و ئاماژەیان بە گرنگیی بەردەوامیدان بە پرۆسەی سیاسیی …

زیاتر بخوێنەرەوە