وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ مەسرور بارزانی: هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکەدا وەزیرى دەرەوەى سووریا رایگەیاند، کوردەکان خوشک و براى ئەوانن و دڵنیایی دەدەن مافەکانیان پارێزراو دەبێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوى حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی خستەڕوو، گوتوشیەتى، کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و رەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت.

هەر بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوەی سووریا، سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستانیشی بانگێشتی دیمەشق کردووە و گوتی، هیوادارین کە لەئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین.

لەکۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانى رایگەیاندووە، سووریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیریی و هاوکارییەکی پێویست.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەزڵووم عەبدی: لە سووریای نوێدا شۆڤێنیەت جێگەی نابێتەوە و دەبێت مافە ڕەواکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری بچەسپێنرێن

قه‌ندیل پرێس لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی شاری قامیشلۆدا کە هەمیشە وەک لانکەی سەوزی پێکەوەژیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *