وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی سووریا دەدات و دەڵێت، باجێکی گەورە دەدەن، ئەگەر رێگە بدەن لە سووریاوە هەڕەشە لە بەژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بکرێت. رۆژی پێنجشەممە، 3ـی نیسانی 2025، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا پەیامێکی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا نارد. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل …
زیاتر بخوێنەرەوەساڵح موسلیم: وەزیرە کوردەکەی سووریا نوێنەرایەتیی گەلی کورد ناکات
ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، نیگەرانیی خۆی لە پێکهاتەی حکومەتی راگوزەری سووریا دەربڕی و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئیدارەى نوێی وڵاتەکە بەشێوەیەکی تاکلایەنانە مامەڵە دەکات و ئەو وەزیرە کوردەی لە کابینەکەشدایە، نوێنەرایەتیی گەلی کورد ناکات و سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نییە. لەبارەى حکومەتی راگوزەری سووریاوە گوتی، “تاوەکو ئێستا دەسەڵاتی …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: تورکیا سەرقاڵی دروستکردنی بنکەی نوێیە لەناو خاکی سووریا
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، تورکیا بەشێوەیەکی نهێنی لەناو خاکی سووریادا، سەرقاڵی دروستکردنی بنکەی سەربازیى نوێ و خۆ بەهێزکردنە. لە راگەیەندراوێکی هەسەدەدا هاتووە، سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاگربەست لە تەواوی خاکی سووریا، بەڵام تورکیا لەپاڵ زیادبوونی هێرشەکانی بۆسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، سەرقاڵی ئەوەیە جێپێی خۆی بەهێزتر بکات …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: مەزڵوم عەبدی و شاندی دیمەشق کۆبوونەوە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ شاندی دیمەشق کۆبووەوە و بڕیاردرا لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتووەوە، کار لەسەر جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان مەزڵوم وعەبدی و ئەحمەد شەرع بکەن. ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئەو شاندە کۆبووەوە، کە لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان و ترەمپ بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ئەردۆغان داوای لە ترەمپ کرد، سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت. بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی کۆماریی تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گوتوویەتی، لەم قۆناغەدا چاوەڕوانی وڵاتەکەی لە ئەمریکا ئەوەیە، لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، واشنتن لەسەر بنەمای رەوچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا هەنگاو بنێت، سزاکان لەسەر وڵاتەکەی …
زیاتر بخوێنەرەوەوۆڵ ستریت جۆرناڵ: هەڕەشەی کشانەوەی ئەمریکا هەسەدە و دیمەشقی کۆکردەوە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، هەڕەشەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، فشارى لەسەر هەسەدە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئیدارەى نوێی دیمەشق دروستکردووە و هێزەکانی ئەمریکا رۆڵێکی دیپلۆماسی لە سووریا دەبینن. رۆژنامەکە لە زارى ژمارەیەک ئەفسەری ئەمریکییەوە نووسیویەتی “سوپای ئەمریکا لە پشتی پەردەوە رۆڵێکی دیپلۆماسیی گەورە لە سووریا دەگێڕێت، ئەویش لەڕێگەی …
زیاتر بخوێنەرەوەساڵح موسلیم: یەکەمجارە کورد لە سووریا بە ناسنامەى خۆیەوە دەچێتە دەسەڵات
ساڵح موسلیم ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى پەیەدە رایگەیاند، رێککەوتنەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق مێژووییە، چونکە کورد بەناسنامەى خۆیەوە دەبێتە هاوبەشى دەسەڵات لە سووریا. گوتیشى، “بەگوێرەى رێککەوتنەکە پێویستە چەند لیژنەیەک بۆ تێکەڵاوبوونى هەسەدە لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى و تێکەڵبوونى ئیدارەى خۆسەر و یەکە ئابوورییەکان لەگەڵ حکومەتى دیمەشق دروستبکرێن و لەماوەى ساڵێک رێکەوتنەکە …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی هەسەدە و سووریا دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان سووریا و هەسەدە دەکەن و دەشڵێت: چاودێریى جێبەجێکردنى بڕیارەکانى رێککەوتنەکە دەکەن. مارکۆ روبیۆ، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، واشنتن پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان دەسەڵاتی راگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ لەبارەی یەکخستنی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە تەواوی وڵاتەکەوە دەکات بۆ سووریایەکی یەکگرتوو. …
زیاتر بخوێنەرەوەتورکیا دەڵێت ‘بە ئاگاییەوە گەشبینە’ بە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا
لە یەکەم هەڵوێستی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە رێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا، بەرپرسێکی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە ئەوان بە “ئاگاییەوە گەشبینین” بەو رێککەوتنە. رۆژی سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، بەرپرسێکی تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، “ئێمە بە ئاگاییەوە گەشبینین لەبارەی ئەو رێککەوتنە، بەڵام جگە لەو رێککەوتنەی بەدەستهاتووە، ئێمە …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، ئەنجامدانی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ بنیادنانی سووریایەکی نوێ. عەبدی لە تۆڕی “ئێکس” رایگەیاند، ئەوان ئەنجامدانی ئەم رێککەوتنە بە دەرفەتێکی راستەقینە دەزانن، بۆ بنیادنانی سووریایەکی نوێ، کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت و بنەماکانی دراوسێیەتییەکی باش …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس