به‌په‌له

ئەردۆغان و ترەمپ بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ئەردۆغان داوای لە ترەمپ کرد، سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی کۆماریی تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گوتوویەتی، لەم قۆناغەدا چاوەڕوانی وڵاتەکەی لە ئەمریکا ئەوەیە، لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، واشنتن لەسەر بنەمای رەوچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا هەنگاو بنێت، سزاکان لەسەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت، رێککەوتنی تایبەت بە فرۆکەی ئێف16 و هەوڵەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی تورکیا بۆ پڕۆژەی کڕینی فرۆکەی ئێف35 بەئەنجام بگەن.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی، لەسەرپێوەستانەوەی دەسەڵات، گەڕانەوەی سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان و ئاساییبوونەوەی دۆخی سووریا.

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا باسی لەوەشکردووە، ئەردۆغان گوتوویەتی، بڕوای تەواویی بەوە هەیە کە پێکەوە کارکردنی تورکیا و ئەمریکا وەک دوو هاوپەیمان لەم قۆناغەدا زیاتر دەبێت و پێویستە راوێژ و هەماهەنگییەکانی هەردوو وڵاتیش، لەبارەی پێشهاتە ناوچەیی و جیهانییەکان زیاتر بێت.

ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لە هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ هێنانە ئارای ئاشتیی لەنێوان مۆسکۆ و کیێڤ کردووەتەوە و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەنگاوەکانی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا خستووەتەڕوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *