چەنگیز چاندار دۆستە تورکەکەی کورد داوا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات دەمی هاکان فیدان دابخات و هەڕەشە لە کورد نەکات، دەشڵێت ئەگەر پێتان وایە پێکەوەژیانی گەلان بەوجۆرە دەبێت ئەوە بە هەڵەداچوون. چەنگیز چاندار پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی لەنێو هۆڵی پەرلەمانی تورکیاوە پەیامێکی توندی بۆ هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا …
زیاتر بخوێنەرەوەناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان بڵاوکرایەوە
شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە کە هەردوولا پێداگرن لەسەر ئیرادەی درێژەدان بە پرۆسەکە”. ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، کاتژمێر ١٥:٠٠ لەگەڵ سەرۆککۆماریی ئاکەپەیی تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە. سەرۆکی دەزگای میت ئیبراهیم کاڵن …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان: گومانمان لە پرۆسەکە نییە و دامەزراوە ئەمنییەکان کار لەسەر چەکدادانی پەکەکە دەکەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کاتی گەڕانەوەی لە هۆڵەندا کە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ سەردانی ئە وڵاتەی کردبوو، چەند زانیارییەکی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکەی ناوچەیی و جیهانیی خستەڕوو. ئەردۆغان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، پێشهاتەکانی ناوچەکە دەریخست چەندێک پێویستیان بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆرە، …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆببمەوە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت، ماوەی دوو مانگ و نیوە ئاگربەستێکی “کاتی و مەرجدار”یان لەگەڵ تورکیادا هەیە و “هیوادارین” ببێتە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، لە کاتێکدا میدیای ئەمریکی دەڵێت، واشنتن هەوڵی لێکنزیککردنەوەی هەسەدە و ئەنقەرە دەدات. …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان: لە پرۆسەی ئاشتیدا لە قۆناخێکداین کە هەرگیز پێی نەگەیشتووین
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند، هیچ کێشە و گرفتێک نابینرێت. “پێشهاتەکان جوانن و بەردەوام لە ئاراستەیەکی باش هەنگاو دەنێت. سەرەڕای هەندێک دەنگی نەشاز، پەیامەکان زۆر هۆشمەندانە، ئەرێنی و بنیاتنەرن.” رۆژی 28ـی ئایاری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆ بەشداریکردن لە رۆژی سەربەخۆیی ئازەربایجان، سەردانی شاری لاچینی کردبوو. لە کاتی گەڕانەوەیدا، …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان: سەختە بتەوێت لەڕێی دەستووری کودەتاچییانەوە کۆمەڵگە یەک بخەیت
سەرۆککۆماری تورکیا دەستووری ئێستای وڵاتەکەی بە “دەستووری کودەتاچییان” ناودەبات و بە پێویستی دەزانێت، دەستوورێکی مەدەنی بنووسرێتەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە 22-5-2025 لەکاتی گەڕانەوەی لە هەنگاریاوە، لە نێو فڕۆکە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و باسی لە نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ کرد. ئەردۆغان لە باسی دەستوورێکی نوێدا جەختی لەسەر گۆڕانی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان: دەستوورێکی نوێ بۆ میللەتەکەمان بەدەست دەهێنین
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێ، دەستوورێکی نوێ بۆ میللەتەکەیان بەدەست دەهێنن و بە “تورکیایەکی بێ تیرۆر” دەتوانن خێراتر بگەنە ئامانج. رەجەب تەیب ئەردۆغان شەوی دووشەممە 19ی ئایاری 2025، بە بۆنەی یادی ئەتاتورک و رۆژی وەرزش و لاوان لە کتێبخانەی نەتەوەیی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە لەگەڵ گەنجان و وەرزشڤانانی نیشتمانی کۆبووەوە. ئەردۆغان ئاماژەی …
زیاتر بخوێنەرەوەناوەندى راپرسیی ئاڵف: هەڵبژاردن لە تورکیا بکرێت ئیمامئۆغڵو دەبێت بە سەرۆککۆمار
بەگوێرەی نوێترین راپرسی، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئیمامئۆغڵو بەسەر ئەردۆغاندا سەردەکەوێت و تەنیا 3.1%ـی دەنگدەرانی پارتی دەمیش دەنگ بە ئەردۆغان دەدەن. راپرسییەکە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی “ئاڵف” لە رۆژانی یەک بۆ 10ـی ئەم مانگە، لەگەڵ سێ هەزار و 920 کەسدا ئەنجامدراوە و بەگوێرەى ئەنجامەکان، 50.5%ـی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە راپرسییەکەدا …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان دەڵێت زیانی شەڕی نێوان سوپای وڵاتەکەی و پەکەکە زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار بووە
سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێن بە گەنجانی وڵاتەکەی دەدات کە “داهاتوویەکی بێ تووندوتیژییان” بۆ دابین دەکات و گوتی: “تورکیایەکی بێ تیرۆر دەکەمە دیاری بۆ گەنجان”؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زیانی شەڕی نێوان سوپای وڵاتەکەی و گەریلاکانی پەکەکە زیاتر لە 2 تریلیۆن دۆلار بووە. ئێوارەی رۆژی هەینی، 16ـی ئایاری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا بەرپرسیارێتی شوێنی مانەوەی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەئەستۆ بگرێ
کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ بە ئەحمەد شەرعی گوتووە، “دەرفەتێکی زۆر گەورەی لەبەردەستدایە” بۆ ئەوەی “کارێکی گەورە” بۆ گەلی سووریا بکات و چەند داوایەکیشی لێکردووە. کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-05-2025، لە ریاز کرا. محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئامادە بوو، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە ئۆنلاین …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس