ئەرشیفی تاگەکان

تورکیا: ئۆپراسیۆنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە بەردەوامن

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن. زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسی هەفتانەی وەزارەتەکەیدا رایگەیاند، گەڕان و پشکنین و ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ سفرکردنەوەی چالاکی و جموجوڵەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوامن. هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرۆکی دەزگای میت و ئەحمەد شەرع لەسەر چەند پرسێکی هەستیار کۆبوونەوە

ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی سێشەممە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئیبراهیم کالن، سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا میت کۆبووەوە و تیایدا کۆمەڵێک پرسی ئەمنی سووریایان تاوتوێ کرد. میدیای دەوڵەتی سوریا بڵاویکردەوە، لە دیمەشق لەکۆبوونەوەی شەرع و کالن، وەزیری دەرەوەی سوریا ئەسعەد شەیبانی و حوسێن ئەلسەلامە سەرۆکی هەواڵگری ئامادەبوون و تێیدا …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ: سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرین

بڕیارە دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع لە ریازی پایتەختی سعودیە لە دیدارێکیی کورتدا چاویان بەیەکدی بکەوێت، سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، بڕیاردەدات بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا و دەرفەتێکی نوێ بەو وڵاتە دەدات. بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ رازیبووە رۆژی چوارشەممە لەکاتی مانەوەی لە ریازی پایتەختی سعودیە، چاوی بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری …

زیاتر بخوێنەرەوە

رێبەری دروزەکانی سووریا داوای حکومەتێکی لامەرکەزی دەکات

شێخ حیکمەت هیجری، رێبەری دروزەکانی سووریا پاش کوشتنی 15 چەکداری دروزەکان لە نزیکی دیمەشق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو ناوچانەی سووریا کە زۆرینەی دانیشتووانی دروزن، بەشێوەیەکی سیستماتیک هاوڵاتییانی سیڤیل جینۆساید دەکرێن و بەوهۆیەشەوە چی دیکە متمانەیان بە حکومەتی ئێستای سووریا نەماوە. لە راگەیەنراوەکەیدا، رێبەری دروزەکان ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، چاوەڕێیاننەکردووە، هەڵسوکەوتی داعش …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرۆکایەتیی سووریا: داواکردنی فیدراڵی پێچەوانەی رێککەوتنەکەمانە لەگەڵ هەسەدە

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ئاشکرایدەکات، لێدوانی بەشێک لە سەرکردەکانی هەسەدە و داواکردنی فیدراڵی، پێچەوانەی رێککەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدییە و هەڕەشەیە بۆسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا. دەشڵێت، نابێت هەسەدە بڕیارى باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆخۆی قۆرخ بکات و یەکپارچەیی گەل و خاکی وڵاتەکەش بە هێڵی سوور ناودەبات. سەرۆکایەتیی سووریا لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

راگەیێندراوی کۆتایی ‘کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد’

فەوزا یوسف، بەرپرسی راگەیاندنی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت: “400 ئەندام بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. شاندێکی کوردیی هاوبەش بۆ دانوستاندن [لەگەڵ دیمەشق] پێکدەهێندرێت و پەیوەندی بە هەموو لایەکەوە بکرێت بۆ جێبەجێکردنی.” دەشڵێت: “دەبێت پارێزگاری لە ماف و ئازادییەکان بکرێت.. دەبێت هەموو پێکهاتەکانی سووریا پارێزراو بن. تێڕوانینێکی هاوبەش …

زیاتر بخوێنەرەوە

70 بارهەڵگر هاوکاریی سەربازی و لۆجستی گەیەندرایە رۆژئاوای کوردستان

سەرەڕای بوونی دەنگۆ لەسەر کەمکردنەوەی قەبارە و بوونیان لە سووریا، هاوپەیمانان  70 بارهەڵگری کەرەستەی سەربازی و هاوکاریی لۆجستیان ناردە بنکەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، رۆژی 19ـی ئەم مانگە 70 بارهەڵگر کە پێکهاتووە لە پاڵپشتیی سەربازی و لۆجستی لە هەرێمی کوردستانەوە و لە دەروازەی سنووری وەلیدەوە …

زیاتر بخوێنەرەوە

واشنتن پۆست چەند مەرجێکی ئەمریکای بۆ سوککردنی سزاکانی سەر سووریا بڵاوکردەوە

رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێکدا داواکاریی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئیدارەی نوێی سووریا ئاشکرادەکات، لە بەرامبەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی لەسەر دیمەشق. رۆژنامە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە نووسیویەتی، لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا بیر لە کەمکردنەوەی هێزەکانی لە سووریا دەکاتەوە، چەند داواکارییەکیشی گەیاندووە بە حکومەتی راگوزەری سووریا. بەگوێرەی رۆژنامەکە، لە بەرامبەر جێبەجێکردنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوە لە سووریا

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان رایگەیاند، ئەمریکا دەستیکردووە بە کشاندنەوەی سەدان سەربازی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا پێشنیازیانکردووە تەنیا 500 سەربازی ئەمریکی لە سووریا بمێننەوە. بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامە ئەمریکییەکە، لەئێستادا ئەمریکا سێ بنکەی سەربازیی بچووکی خۆی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داخستووە …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی: ژمارەیەک حیزبی کوردی لەسەر فیدراڵی پێداگرن

مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، هەندێک حیزبی کوردی لەسەر جێبەجێکردنی فیدراڵی لە سووریا پێداگرن و دەشڵێت، بەگوێرەی رێککەوتنی بەنداوی تشرین هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان لە بەنداوەکە دەکشێنەوە. فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سایتی ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان داوای خۆبەڕێوەبەری دەکەن و بەشێک لە حیزبە کوردییەکانیش پێداگرن لەسەر فیدراڵی، …

زیاتر بخوێنەرەوە