به‌په‌له

تورکیا: ئۆپراسیۆنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە بەردەوامن

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسی هەفتانەی وەزارەتەکەیدا رایگەیاند، گەڕان و پشکنین و ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ سفرکردنەوەی چالاکی و جموجوڵەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوامن.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی و وەزیری بەرگریی سووریا کە 19ـی ئەم مانگە لە دیمەشق بەڕێوەچوو رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەهێزکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکان، بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر” و بەهێزکردنی توانای سەربازیی سووریا کراوە.

سەرچاوەکە لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لەپێناو رێگرتن لە پێکدادانی سەربازیی لە سووریا رایگەیاند، “بۆ رێگرتن لە رووداوی نەخوازراو لە سووریا و پێکهێنانی میکانیزمێک بۆ پێکدانەدان، بە شێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ لایەنی بەرامبەر لە گفتوگۆی تەکنیکیداین. “

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *