ئەحمەد شاتبی (كاتەیموور)، هونەرمەندی بواری كۆمێدیا، ڕۆژی چوارشەممە لە تەمەنی ٥٧ ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سنە كۆچی دوایی كرد.
كاتەیموور، لە گوندێكی نزیك شاری كامێران لەدایك بوو، ساڵانێك لە شاری سنە لە بواری شانۆ و فیلمی كۆمێدیدا ڕۆڵی گێڕا.
“ڕۆژانی خۆشی ژیان”، “وانی مۆناكۆ” و “كوچەباخ” لە كارە هەرە دیار و بەجێماوەكانی ئەم هونەرمەندەن.
قەندیل پرێس