ساڵح موسلیم: وەزیرە کوردەکەی سووریا نوێنەرایەتیی گەلی کورد ناکات

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، نیگەرانیی خۆی لە پێکهاتەی حکومەتی راگوزەری سووریا دەربڕی و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئیدارەى نوێی وڵاتەکە بەشێوەیەکی تاکلایەنانە مامەڵە دەکات و ئەو وەزیرە کوردەی لە کابینەکەشدایە، نوێنەرایەتیی گەلی کورد ناکات و سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نییە.

لەبارەى حکومەتی راگوزەری سووریاوە گوتی، “تاوەکو ئێستا دەسەڵاتی نوێی سووریا بەشێوەیەکی تاکلایەنانە مامەڵە دەکات، ئێمە هیواخوازین بەشێوەیەکی دیموکراسییانە مامەڵە بکات و مافەکانی گەلی کورد پارێزراوبێت”.

گوتیشی، “هەموو ئەو هەنگاوانەی لە رابردوودا نراون، لە پێکهێنانی حکومەت، نووسینەوەی دەستوور، دروستکردنی لیژنە و ناردنی شاند، هەموویان بە شێوەیەکی تاکلایەنانە بوون”.

ساڵح موسلیم راشیگەیاند “ئەو وەزیرەی کوردەی لە حکومەتی نوێی سووریادا هەیە، نوێنەرایەتیی گەلی کورد ناکات”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەیدا متمانەی بە هاوسەرۆکەکانی بەخشییەوە و ئۆرگانە باڵاکانی نوێکردەوە

قەندیل پرێس پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *