به‌په‌له

کوردستان

ڕێوار ئاودانان، ئەندامی ڕێبەریی و وتەبێژیی پژاک، لێدوانەکەی زاگرۆس ئەندەریاری بە نافەرمی ناو دەبات

دوای دوورخستنەوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە “کۆنگرەی ئازادی ئێران” پژاک لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: «بەپێی زانیارییانەی دەستمان گەیشتووە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە پرۆسەی دوورخستنەوەی پژاک لە “کۆنگرەی ئازادیی ئێران” ڕۆڵیان هەبوو…». دواتر زاگرۆس ئەندەریاری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پژاک لە ئەورووپا ڕایگەیاند: «گومانمان …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک دوو درۆن کەوتنەخوارە و زیان بە خانووی هاووڵاتییەک کەوت

قەندیل پرێس – دهۆک پەیامنێری قەندیل پرێس لە دهۆک ڕاگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە 28ـی ئاداری 2026، دەنگێکی زۆر بەهێز لە ناو سەنتەری شاری دهۆک بیسترا، بە تایبەت لە نزیک بنکەی زێرەڤانی و نزیک فرۆشگای مازی. بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، دوو درۆن لەو ناوچەیە کەوتوونەتە خوارەوە. ​بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس، یەکێک لە درۆنەکان …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕۆژئاوای کوردستان؛ پاشماوەکانی جەنگ دەبنە مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان

قەندیل پرێس لەکاتێکدا شار و گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هێشتا شوێنەواری ساڵانێکی درێژی شەڕ و ململانێیان پێوە دیارە، مین و پاشماوە تەقەمەنییەکان وەک بکوژێکی بێدەنگ لەناو خاکدا ماونەتەوە. ئەم پاشماوانە کە زۆرجار لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و نزیک شوێنە نیشتەجێبوونەکان بڵاون، بێتاوانترین توێژی کۆمەڵگە کە منداڵانن دەکەنە ئامانج و کارەساتی مرۆیی دڵتەزێن …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆکی دەم پارتی: کورد سەربازی بەکرێگیراوی هیچ لایەک نییە

قەندیل رێس – ئامەد تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند؛ کە کورد لەسەر حیسابی ئەمریکا و ئیسرائیل و هیچ وڵاتێک شەڕ ناکات و سەربازی بەکرێگیراو نییە. ناوبراو خوێندنەوەی پەیامی سەرکردە کوردەکان (بارزانی، تاڵەبانی، ئۆ,جە,لان و ئیلهام ئەحمەد) لە نەورۆزی ئەمساڵدا بە هەنگاوێکی مێژوویی و نیشانەی یەکڕیزی وەسف کرد. هاوكات باکرهان …

زیاتر بخوێنەرەوە

قوباد تاڵەبانی: ئەمریکا حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی پڕچەک نەکردووە

قەندیل پرێس قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەت لە وتووێژێکدا لەگەڵ فرانس پرێس ڕایگەیاندووە: حکومەتی هەرێم داوای لە بەغداد کردووە سنورێک بۆ هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دابنێت، کە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و راوێژکارانی ئەمریکی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەخۆدەگرێت. چەندین جار ئەم بابەتە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بەتەلەفۆن قسەیان کرد

قەندیل پرێس – هەولێر دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، بەڕێز مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی لێکردین و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە  دووپات کردەوە. سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی دژی هێرشەکەی ئێران هاوخەمی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

قەندیل پرێس  مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند، هاوبەشی ئەو خەمەن کە بەهۆی شەهیدبوونی کۆمەڵێک لە “پاڵەوانانی پێشمەرگە” ڕووی لە ناوچەکە کردووە. فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پەیامەکەیدا کە بە زمانی کوردی (کرمانجی) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە: …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕۆزەرین کەمانگەر: شەڕەکە پێکدادانی هێزە سەرمایەدارییە جیهانییەکان و دەوڵەتە ناسیۆنالیستییە ناوچەییەکانە

ڕۆزەرین کەمانگەر، بەرپرسی دیپلۆماسی لە KJAR (بەشی ژنانی سەربەخۆی PJAK)، بە ڕۆژنامەی Klassekampen دەڵێت: لە دیدگای ئێمەوە (-KJAR,PJAK)، ئەمریکا هیچ پلانی بۆ هێنانی دیموکراسی نییە. نە ئەمریکا و نە ئێرانیش هیچ پلانیان نییە بۆ ئازادی گەلی کورد. ئەو؛ شەڕەکە بە “پێکدادانی هێزە سەرمایەدارییە جیهانییەکان و دەوڵەتە ناسیۆنالیستییە ناوچەییەکان” دەناسێنێت. کۆماری …

زیاتر بخوێنەرەوە

گرژییەکانی نێوان عەشیرەتە عەرەبەکان و کورد لە کۆبانێ لە لێواری تەقینەوەیە

قەندیل پرێس – کۆبانێ لە کاتێکدا ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێشتا لە کەشوهەوای جەژنی نەورۆزدا بوون، گوندەواری کۆبانێ و بەتایبەتی شارۆچکەی “جەلەبیێ” کەوتووەتە ناو لێواری گرژییەکی سەربازیی مەترسیدار. جووڵەی نائاسایی هێزە چەکدارەکان و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی، ترسی سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆیی و نەتەوەیی لە ناوچەکەدا دروست کردووە. ڕەگی …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە هێرشێکدا لە سپیلک شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 20 برینداریش هەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر هێزێکی پێشمەرگە لە لۆفەکانی سپیلک لە قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر، بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی، شەش شەهید هەن. هێرشەکە نزیک کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی 24ـی ئادار کراوە. لە هێرشەکەدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 20 بۆ 25ـی دیکە بریندارن. …

زیاتر بخوێنەرەوە