قەندیل رێس – ئامەد
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند؛ کە کورد لەسەر حیسابی ئەمریکا و ئیسرائیل و هیچ وڵاتێک شەڕ ناکات و سەربازی بەکرێگیراو نییە.
ناوبراو خوێندنەوەی پەیامی سەرکردە کوردەکان (بارزانی، تاڵەبانی، ئۆ,جە,لان و ئیلهام ئەحمەد) لە نەورۆزی ئەمساڵدا بە هەنگاوێکی مێژوویی و نیشانەی یەکڕیزی وەسف کرد.
هاوكات باکرهان جەختی کردەوە کە ڕێگەی ڕزگاریی ئێران لە دیالۆگدایە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان و کورد تەنیا لە ناوچەکانی خۆیاندا بەرگری دەکەن.
هەروەها ڕەخنەی لە هەڵوێستە گۆڕاوەکانی ئاکپارتی و مەهەپە گرت سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری و مەرجی دانانی چەک.
قەندیل پرێس