کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا لە دۆخی ماڵ و موڵکەکانیان ئاگاداربن، کە بە زۆرەملێ لە دوای داگیرکردنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە جێیان هێشتووە، دەبینن چەتەکان دەستیان گرتووە بەسەر خانوو و ماڵەکانیاندا و تاڵانیان کردوون.

بە گوێرەی کۆمیتەی کۆچبەرانی سەرێکانی، ژمارەی ئەو کەسانەی کە شارەکە و گوندەکانی دەوروبەریان جێهێشتووە، زیاتر لە ٧٥ هەزار کەس دەبن.

کۆمیتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو کۆچبەران لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی فەرمین بۆ زێدی خۆیان، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی تا ئێستا ڕێگەیەکی ڕوون و یەکلاکەرەوە بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاوی گەڕانەوە نییە، ناتوانن بگەڕێنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی شاندی ڕۆژئاوا و حکومەتی کاتیی دیمەشق کە لە ١٦ـی نیسان لە دیمەشق ئەنجام دران، یەک لەو پرسانەی تەوەری گفتوگۆکانیان بووە، پرسی ڕەخساندنی گەڕانەوەی سەلامەتی کۆچبەرانی سەرێکانی و گوندەکانی بووە، کە بڕگەیەکی ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانوونی دووەمی قەسەدە-دیمەشقە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شێروان شێروانی پێنج ڕۆژە لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە

ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی پێنج ڕۆژە لە زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر مانی لە خواردن گرتووە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *