به‌په‌له

لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک دوو درۆن کەوتنەخوارە و زیان بە خانووی هاووڵاتییەک کەوت

قەندیل پرێس – دهۆک

پەیامنێری قەندیل پرێس لە دهۆک ڕاگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە 28ـی ئاداری 2026، دەنگێکی زۆر بەهێز لە ناو سەنتەری شاری دهۆک بیسترا، بە تایبەت لە نزیک بنکەی زێرەڤانی و نزیک فرۆشگای مازی. بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، دوو درۆن لەو ناوچەیە کەوتوونەتە خوارەوە.

​بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس، یەکێک لە درۆنەکان بەر خانووی هاووڵاتییەک کەوتووە و بووەتە هۆی دروستبوونی دووکەڵێکی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکە. تاوەکو ئەم ساتە، هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی گیانی تۆمار نەکراوە، بەڵام زیانی ماددی بەو خانووە کەوتووە.

​هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە تاوەکو وردەکاری زیاتر و سەرچاوەی ئەو درۆنانە ڕوون بکرێتەوە. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لە حکومەتی عێراق یان هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی “فەرمی” لەسەر ئەم ڕووداوە لێدوانی نەداوە.

شایەنی باسە ئەمە دووەم جارە هێرش دەکرێتە سەر شاری دهۆک لە عێراق، پێشتریش لە ناو مانگی ڕەمەزاندا هێرش کرایە سەر بنکەی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *