وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بەتەلەفۆن قسەیان کرد

قەندیل پرێس – هەولێر

دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی:

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، بەڕێز مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی لێکردین و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە  دووپات کردەوە.

سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربڕی.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکانمان تاوتوێ کرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

چالاکوانێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا

کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاند، چالاکوانێکی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *