به‌په‌له

ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە سوننە نشینەکانی ئێراق

قەندیل پرێس

رۆژی پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکان بارەگاکانی حەشدی شەعبیان لە سنووری قەزای دوبز لە پارێزگای کەرکووک و شاری ئامرلی و ئەنبار کردە ئامانج، سەرچاوەکان بە قەندیل پرێس دەڵێن؛ ئیسرائیل و ئەمریکا هەرەشەی چۆڵکردنی بازگە و بارەگاکانی لە حەشدی شەعبی لە ناوچە سوننە نیشینەکان کردووە.

هێرشەکانی رۆژی پێنجشەممە کراوەتە سەر فەوجی دووی لیوای 61ـی سەر بە ڕێکخراوی بەدر (حەشدی عەشایەری)، کە دوای ساڵی 2018 لەو ناوچەیە جێگیرکراون، و بە دوو مووشەک بۆردوومان کراوە.

سەرچاوەیەک بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ ئیسرائیل و ئەمریکا هەرەشەی چۆڵکردنی بازگە و بارەگاکانی لە حەشدی شەعبی لە ناوچە سوننە نیشینەکان کردووە، پێش دەستپێکردنی هێرشەکە، فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ماوەیەک لە ئاسمانی ناوچەکە سووڕاونەتەوە و دواتر بارەگاکەیان پێکاوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان و دانیشتووانی ناوچەکە بۆ قەندیل پرێس؛ سەرباری ئەوەی ژمارەیەکی کەم لە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە بارەگاکانیدا دەمێنن، بەڵام بۆردوومانەکە زیانی زۆری ماددی بە بارەگاکە و ماڵە نزیکەکانی دەوروبەری گەیاندووە و بەشێکیان بە تەواوی خاپوور بوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوبز ڕایگەیاند کە مەفرەزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاماری وردی زیانە گیانییەکان و بریندارەکان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای گرژییەکانی ناوچەکە، ئەمە حەوتەمین جارە پێگە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەو سنوورە دەکرێنە ئامانج.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شیعەکان رێککەوتن و عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کراوە

قەندیل پرێس ئەمرۆ 27ـی نیسانی 2026 دوای ناکۆکیەکی زۆر لەنێو ماڵی شیعە و سەرنەکەوتنی هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *