به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

بەپەلە/ تەقینەوەیەکی بەهێز لە سوریا ڕوویدا و قوربانی هەن

قەندیل پرێس ئاژانسە هەواڵیەکانی سووریا ڕایگەیاندووە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی ڕەمل لە باشووری شاری لازقییەی سوریا ڕوویداوە و تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە. بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس؛ بەهۆی تەقینەوەکە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش برینداربوونە کە برینی هەندێکیان سەختە. هاوکات بەرگریی شارستانی سوریاش ئاشکرایکردووە “تیمەکانی فریاگوزاریی گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: هەڕەشەی کشانەوەی ئەمریکا هەسەدە و دیمەشقی کۆکردەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، هەڕەشەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، فشارى لەسەر هەسەدە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئیدارەى نوێی دیمەشق دروستکردووە و هێزەکانی ئەمریکا رۆڵێکی دیپلۆماسی لە سووریا دەبینن. رۆژنامەکە لە زارى ژمارەیەک ئەفسەری ئەمریکییەوە نووسیویەتی “سوپای ئەمریکا لە پشتی پەردەوە رۆڵێکی دیپلۆماسیی گەورە لە سووریا دەگێڕێت، ئەویش لەڕێگەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاکان فیدان: دەسەڵاتی سووریا بیر لەوە ناکاتەوە ئۆتۆنۆمی بداتە کورد

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی سەردانەکەی دوێنێیان بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا، رایگەیاند، پرسیاری زۆریان لە ئەحمەد شەرع کردووە لەبارەی رێککەوتنەکە لەگەڵ هەسەدە. گوتیشی: “شەرع بە ئێمەی گوت بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی کراوە یەپەگە بە تەواوەتی ناچێتە ناو سوپاوە”. لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تیڤی100ی وڵاتەکەی، هاکان فیدان باسی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەروین بوڵدان: دوای جەژن لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبینەوە

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، دوای جەژنی رەمەزان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کاریگەر دەبێت. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و ئەندامی شاندی ئیمرالی، شەوی رابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی شاندەکەی ئیمرالی لەگەڵ رەجەب …

زیاتر بخوێنەرەوە

خۆپیشاندانی گەورە لە قامیشلۆ و عامودە، بۆ ڕەتکردنەوەی دەستووری نوێ و ڕووخاندنی جۆلانی

قەندیل پريس، قامشلۆ ئەمرۆ 14ـی ئاداری 2025 لە شارەکانی قامیشلۆ و عامودە و ناوچەکانی دیکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدران بۆ ڕەتکردنەوەی دەستووری نوێ، کە بەبێ کۆدەنگی نیشتمانی سەپێنرا، هاوکات خۆپێشاندەران دروشمی ڕووخاندنی جۆلانی (ئەحمەد شەرع) بەرز کردەوە. خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم دەستوورە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی سوریا …

زیاتر بخوێنەرەوە

بۆیەکەمجار وەزیری دەرەوەی سوریا سەرەدانی ئێراقی کرد

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، بویەکەمجار وەک بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی نوێ سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع لە بەغدایە، لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەوە و كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا. ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: سورین لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ عێراق  و هاتووینەتە بەغداد بۆ ئەوەی یەکڕیزیمان لەگەڵ عێراق بپارێزین …

زیاتر بخوێنەرەوە

عەبدولسەلام ئەحمەد: دەکرێت دوای بەهێزبوونی حکومەتی دیمەشق شەرع لە بەڵێنەکانی بۆ مافی کورد پەشیمان بێتەوە

وتووێژیی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ بەڕێز “عەبدولسەلام ئەحمەد” نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیمۆکراتیکی هەرێمی باکور و رۆژهەلاتی سوریا لە لوبنان، سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان “هەسەدە” و “حکوومەتی نوێی سووریا” و بەربەست و ئالنگاریەکانی بەرامبەر رێکەوتنەکە و کاریگەریەکانی. عەبدولسەلام ئەحمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیمۆکراتیکی هەرێمی باکور و رۆژهەلاتی سوریا لە لوبنان دەڵێت: …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەسەدە: دەستوورى کاتیی سووریا دابڕێژنەوە

ئەنجوومەنى سووریاى دیموکرات (مەسەدە) دەستوورى کاتیى سووریا رەتدەکاتەوە و پێیوایە بەشێوەیەکى نوێ ستەم بەرهەم دەهێنێتەوە و رێخۆشکەرە بۆ حوکمى ناوەندیێتی و دەسەڵاتى رەها، داوا دەکات جارێکى دیکە دابڕێژرێتەوە. ئەمڕۆ هەینى، 14ى ئادارى 2025، ئەنجوومەنى سووریاى دیموکرات (مەسەدە) راگەیێنراوێکى لەبارەى دەستوورى کاتیى سووریا بڵاوکردەوە و ئەو دەستوورەى رەتکردەوە. مەسەدە رایگەیاندووە: “ئەو …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەبارەى راگەیاندنە دەستوورییەکەی سووریا هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، رەخنە لە راگەیاندنە دەستوورییەکەی سووریا دەگرێت و بە پەیڕەوکردنی پێوەرەکانی سەردەمی بەعس و رەچاونەکردنی فرەیی وڵاتەکە ناویدەبات و دەڵێت، گوزارشتە لە بیرکردنەوەیەکی تاکڕەوانە. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، راگەیاندنى دەستووری پەسەندکراو، جارێکی دیکە پێچەوانەی دۆخی راستەقینەی سووریایە و گوزارشت لە پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە