به‌په‌له

كەمێك پێش ئێستا پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانەوە کۆچی دوایی کرد

پاپا فرانسیس ناوی تەواوی (خۆرخێ ماریۆ بێرگۆ)یە، کە بە پاپا فرانسیس ناودەبرێت، لە ١٧ـی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتین لە دایکبووە.

پاپا فرانسیس کەسایەتی کریستیانی ئەمریکای لاتینە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو.

لە ڕۆژی ١٣ـی ئازاری ٢٠١٣ بە پاپای ڤاتیکان ھەڵبژێردرا و جێگەی پاپا بێنێدیکتی شازدەیەمی گرتەوە، کە ناوبراو لە ١٦ـی شوباتی ٢٠١٣ دەستی لە کارکێشابووەوە، لەدوای ئەوەوە بوو بە پاپای ڤاتیکان، فرانسیس خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە بوارەكانی فەلسەفە و خواناسی و زانستی کیمیا لە زانکۆی بۆینس ئایریسی ئەرژەنتین.

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *