شەش دەوڵەت دروستکردنی هاوپەیمانێتیەکیان بۆ پاراستن و کردنەوەی گەروی هۆرمز ڕاگەیاند

قەندیل پرێس

بەیاننامەیەکی هاوبەش لە لایەن بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن بڵاوکرایەوە کە پەیامەکەی پێکهاتووە لە:

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەی کەنداودا دەکەنە ئامانج.

جەخت لەسەر ئامادەییمان دەکەینەوە بۆ بەشداریکردن لە دەستەبەرکردنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی و پاراستنی ڕێڕەوی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز.

هەوڵ دەدەین بۆ گرتنەبەری هەنگاوی هەماهەنگ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا.

پابەندین بە پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، ئەوەش لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوت و گاز دەکەین.

داوا لە ئێران دەکەین دەستبەجێ دەستهەڵگرێت لە دانانی مین و هێرش و هەوڵەكان بۆ داخستنی گەرووی هورمز.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترەمپ لە سەر داوای سەرکردەکانی کەنداو هێرشی سبەی بۆ سەر ئێرانی ڕاگرت و سوپای لە ئامادەباشیدا هێشتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لەسەر داوای ڕاستەوخۆی سەرکردەکانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر، هێرشە سەربازییە پلانبۆداڕێژراوەکەی سبەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *