قەندیل پرێس
بەهۆی هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەر دامەزراوەی “ڕەئس لەفان” لە قەتەر، ئەمرۆ 19ـی ئاداری 2026 نرخی گاز لە بازاڕەکانی ئەوروپا بە ڕێژەی 35٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 74 یۆرۆ.
ئەم ناوچەیە گەورەترین وێستگەی هەناردەکردنی گازی سروشتیی شلکراوەیە (LNG) لە جیهاندا و ئەوروپا دوای جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا پشتبەستنی زۆری پێیەتی.
ئێران ئەم هێرشەی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ لێدانی کێڵگەی “پارسی باشوور” لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجامداوە.
شارەزایان هۆشداری دەدەن کە هەر وەستانێک لە بەرهەمهێنانی گازی قەتەر، ئاسایشی وزەی وڵاتانی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە و بازاڕی جیهانی تووشی قەیرانێکی بێپێشینە دەکات.
قەندیل پرێس