هێرشەکەی سەر کێڵگە نەوتیەکانی قەتەر نرخی گازی لە ئەوروپا 35٪ بەرزکردەوە

قەندیل پرێس

بەهۆی هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەر دامەزراوەی “ڕەئس لەفان” لە قەتەر، ئەمرۆ 19ـی ئاداری 2026 نرخی گاز لە بازاڕەکانی ئەوروپا بە ڕێژەی 35٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 74 یۆرۆ.

ئەم ناوچەیە گەورەترین وێستگەی هەناردەکردنی گازی سروشتیی شلکراوەیە (LNG) لە جیهاندا و ئەوروپا دوای جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا پشتبەستنی زۆری پێیەتی.

ئێران ئەم هێرشەی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ لێدانی کێڵگەی “پارسی باشوور” لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجامداوە.

شارەزایان هۆشداری دەدەن کە هەر وەستانێک لە بەرهەمهێنانی گازی قەتەر، ئاسایشی وزەی وڵاتانی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە و بازاڕی جیهانی تووشی قەیرانێکی بێپێشینە دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەشنووسی یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و چەکداماڵینی پەکەکە ئاشکرا کرا

ڕەشنووسەکە لە 12 ماددە پێکهاتووە و ئامانجی کۆتاییهێنانە بە بوونی کردەییی پەکەکە و ڕادەستکردنی هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *