به‌په‌له

هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق ڕاگیرا

قەندیل پرێس – بەغداد

ئەمرۆ 18ـی ئاداری 2026 وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق بەتەواوی ڕاگیرا. بەوەش سێ هەزار مێگاوات کارەبا کەم دەبێتەوەو کێشە بۆ کارەبای عێراق دروست دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس بەشێکی کارەبای شارەکانی عێراق لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت، بەڵام بەهۆی مەترسی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری چەمچەماڵ- سلێمانی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی کردووە و چیتر حکومەتی هەرێم کارەبا بە حکومەتی عێراقی نافروشێت و بەمەش کێشەی گەورە بۆ کارەبای عێراق دروست دەبێت.

ڕاگرتنی غازی ئێران بۆ عێراق دوای بۆردوومان کردنی کێڵگەی غازی پارسی جنوبی و عەسەلویەی ئێران دێت لەباشوری ئەو وڵاتە کە گەورەترین کێڵگەی غازی بوو لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە و لە بەرامبەردا ئێران تۆڵەی کردنەئامانجی پاڵاوگەکانی لە چەند پاڵاوگەیەکی ئیمارات، سعودیە و قەتەر دەکات و هۆشداری دەداتە کارمەندەکانیان کە دەستبەجێ چۆڵی بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شیعەکان رێککەوتن و عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کراوە

قەندیل پرێس ئەمرۆ 27ـی نیسانی 2026 دوای ناکۆکیەکی زۆر لەنێو ماڵی شیعە و سەرنەکەوتنی هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *