به‌په‌له

موراد قەرەیلان: ئەم شەڕە کەم و زۆر پەیوەندیی بە ئازادی و بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکەوە نییە

فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) موراد قەرەیلان لە دیدارێکی تایبەتی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)دا ڕایگەیاند: ئەم شەڕە جگە لە جەنگی سێهەمی جیهانی کە بە ئاڕاستەی داڕشتنەوەی ناوچەکەیە پەیوەست بە بەرژەوەندیی هێزە هەژموونخوازەکانی سیستەمی سەرمایەداری هیچ نییە و بە کەم و زۆر پەیوەندییەکی بە ئازادی و بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکەوە نییە.

قەرەیلان هەر پەیوەست بە داهاتوویی شەڕەکەوە ڕایگەیاند، کاریگەرییەکانی زیاتر لەسەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت و وێڕای پشتیوانی تەڤگەری ئازادی بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات داوای لە کوردان کرد لەم قۆناغەدا زیاتر پەرە بە ڕێکخراوەیی خۆیان بدەن و بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەیی خۆیان بکەن.

فەرماندەی هەپەگە جەختی کردەوە، ئێستا و داهاتووی پێشهاتەکان پەیوەستە بە چارەنووسی هەموو گەلانی سنووری جوگرافیایی ئێرانەوە و لەم ڕووەوە گوتی: “دەبێت زیاتر پەرە بە پێکەوەژیان بدرێت، لەوباوەڕەدام پێشهاتەکان بۆ گەلانی ناوچەکە  و گەلی کوردمان سەردەمێکی نوێی ئەرێنی لەخۆدا هەڵگرتووە، بەڵام مەرجی ئەمەش پێکهێنانی جوڵە و سیستەمێکی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەیەکی ڕێکخراوە و لەم ڕووەوە پێموایە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵگری ئەو ماتەوزەیەیە کە بەشێوەیەکی درووست قۆناغەکە هەڵسەنگێنێت و بزانێت کەی و چۆن و  چی بکرێت، بە دڵیناییەوە هەڵگری ئەم هۆشیارییەیە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *