ڕێگریکردن لە تەنیا تەلەفیزیۆنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ژن تیڤی، کەناڵێکی تایبەتە بە ژنان و دەنگ و ڕەنگی هەموو ژنانی کورد کە تیشک دەخاتە سەر تواناکانی ژنان و لە هەمانکاتدا کێشەکانی کۆمەڵگە و چارەسەرییەکان دەکات، ئەم تەلەفیزیۆنە لە ٨ی ئاداری ساڵی ٢٠١٨ دامەرزاوە. کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆگرامی تەلەفیزیۆنی، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بۆ ژن تی ڤی بەرنامە بەرهەمدەهێنێت لە باشوری کوردستان.

بەرنامەکانی ژن تیڤی بە زاراوەکانی (سۆرانی- کرمانجی- هەورامی- زازاکی) و بە زمانەکانی( کوردی، عەرەبی، تورکی) پەخش دەکرێن.
لە کۆتا ڕۆژی ساڵدا، بەبڕیاری
حکومەتی ناوەندی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، بە بێ بوونی هیچ نوسراوێکی فەرمی و ئاگادارکردنەوەیەک، کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، بۆ بەرهەمهێنانی بەرنامەی تەلەفیزیۆنی، کە بۆ ژن تیڤی بەرنامە بەرهەم دەهێنێت هەر وەها ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان “ڕژاک”، ڕێکخراوی نوێگەر و ڕێکخراوی مەرزیە، بۆ پەرەپێدانی هونەری بەبێ مۆڵەتی فەرمی دادگا بە زۆر داخران.

بە پێی زانیارییەکان داخستنی ئەو ناوەندانە پەیوەندی بە گوشاری حکوومەتی تورکیەوە هەیە و بڕیارێکە سیاسیی نەك یاسایی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سووکایەتیکردن بە لەیلا زانا لە یاریگاکانەوە بەردەوامە؛ یانە کوردییەکان دەڵێن “ئابڕوومانە”

سووکایەتیکردن و جنێودان بە لەیلا زانا، سیاسەتمەداری دیاری کورد لەنێو یاریگاکانی تورکیا فراوانتر دەبێت و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *