لاهوور تاڵەبانی مەرجی ئازادکردنەکەی قەبوڵ ناکات

دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی ئازاد کردنی لاهور شێخ جەنگی بە مەرجی بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان، پارێزەرەکەی دەڵێت ئەو مەرجە لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە قەبوڵ ناکرێت.

بورهان رەشید، پارێزەری لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل راگەیاند: من ئاگادارنیم هیچ مەرجێکی وایان بۆ شێخ لاهور دانابێت، بەڵام دڵنیام مەرجی لەو جۆرە قەبوڵ ناکات.

وتیشی: هەفتەی داهاتوو دەیبینم و لێی دەپرسم. تا ئێستا دوو جار سەرم لێداوە و بینیومە، هیچ شتێکی وای باس نەکردوە.

لەبارەی دۆخی تەندروستی لاهور شێخ جەنگی لە زیندان، پارێزەرەکەی دەڵێت: ئەو کاتانەی من سەردانم کردووە دۆخی باش بوە، بەڵام لە کۆتاییدا زیندان هەر زیندانە و بێ کێشە نابێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کوژرانی عومەر دێهقان جاش و ئەندامی چەکداری سوپای پاسداران لە مەھاباد

یەکێک لە جاشەکان و ئەندامانی چەکداری سوپای پاسداران لە شاری مەهاباد بە ناوی عومەر دێهقان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *