قهندیل پرێس: سڵاو و ڕێز کاک ئەمجەد، سپاستان دەکەین ئەم وتووێژەتان لەگەڵ قەندیلپرێس قەبووڵ فەرموو، وەکوو پرسیاری یەکەم، هەروا کە ئاگادارن ڕۆژی 8ی پووشپەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە دەچێت، بە ڕای بەڕێزتان ئەم هەڵبژاردنە تا چ ڕادەیەک ئازاد و دێموکراتیکە؟
ئهمجهد حسێن پهناهی: سڵاو و ڕێز بو ئێوەی ئازیز. هەڵبژاردنەکان بە گشتی و بە تایبەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ئێران قەت ئازاد و دێموکراتیک نەبووە. دەزانن هەڵبژاردنی ئازاد کۆمەڵیک پێش مەرج و یان فاکتەری هەیە، وەکوو چالاکیی ئازادانەی کۆمەڵگای مەدەنی، ئەنجومەنەکان، رێکخراوەکان/ حزبەکان، ئازادی میدیاکان، بوونی میدیای سەربەخۆ، فەزای ئازاد بۆ دەربڕینی ڕا و بۆ چوون و زۆر شتی تر کە قەت لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئێسلامی دا بوونی نەبووە و نییە.
قهندیل پرێس: لەم هەڵبژاردنەدا جارێکیتر ڕێفۆرمخوازەکان هاتوونەتەوە ناو کایەکە، شرۆڤەی بەڕێزتان لەم بارەیەوە چییە؟
ئهمجهد حسێن پهناهی: دەزانن ڕێفۆرم لە چوارچێوەی کۆماری ئێسلامی دا مانای نەبووە و نییە، پێشتر ئەو ئەزموونە تاقی کراوەتەوە و نیشانی دا جیا لە هەوڵی کڵاو لەسەرنانی خەڵک هیچی تر نەبووە.
ئەگەر سرنج بدەن، تا هاتووە بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا کەم بووە و بەتایبەت لە هەڵبژاردنی پێشوودا زۆر بەرچاو بوو و ڕێژەی بەشداری زۆر زۆر کەم و خەڵک بە جۆرێک لە جۆرەکان مەشروعیەتیان لەم ڕژیمە وەرگرتوەتەوە. ئێستاش جاریکی دیکە ڕژیم بۆ ئەوەی خەڵک بەشدارکات لەم هەڵبژاردنە، دەیەوێت بەمجۆرە فەزای بانگەشەی هەڵبژاردن گەرم کات کە پێم وایە چی تر خەڵک فریو ناخۆن.
لەهەموو گرینگتر ئەویە کە بۆ خەڵک هەردوو باڵەکە یەکەو لە خۆپێشاندانەکاندا بە دەیان جار ئەوەیان دووپات کردوەتەوە (اصلاح طلب، اصولگرا دیگە تمامە ماجرا)
قهندیل پرێس: بە ڕای بەڕێزتان ڕێژەی بەشداری خەڵک لەم هەڵبژاردنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چۆن دەبێت؟
ئهمجهد حسێن پهناهی: پیم وایە زۆر کەم دەبێت و دەزانن لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی نوێنەرانی پەڕلەمانی ئێراندا بە ڕێژەیکی بەرچاو و مێژوویی کەم بو، کە پیم وایە ڕێژەی بەشداربووان لەهەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی سەرۆک کۆماریدا زۆر کەم تریش دەبێت.
قهندیل پرێس: وەکوو پرسیاری کۆتایی، زۆرینەی خەڵکی ئێران بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، چەندین خۆلی ڕابردووی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بایکۆت کردووە، بایکۆتی هەڵبژاردن چ کاریگەریەکی لەسەر خەباتی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات بە تایبەتی و نەتەوەکانی ناو جۆغرافیای سیاسی ئێران بە گشتی دەبێت؟
ئهمجهد حسێن پهناهی: گەلی کورد لە رۆژهەڵات هەر لەیەکم هەڵبژاردن یان ڕێفراندۆم لە ساڵی ١٣٥٨ دا نیشانی دا کە نە باوەڕی بەم ڕژیمە هەیە و نە دەنگی پێ دەدات، بە ئێستاشەوە تەسلیمی ئەم ڕژیمە نەبووە و هەمووکات لە سەنگەری بەرگری و خەبات دا بووە بەرانبەر بەم ڕژیمە.
بۆیە ئەگەر ڕژیم هەڵبژاردن وەکوو کارتێک بۆ مەشڕوعەیت دان بە خوێ بەکار دێنێ، خەڵکیش بەدەنگ نەدان و نەچوونینان بۆ پای سەندوقەکانی دەنگدان ئەو مەشڕوعیەتە لەو ڕژیمە وەردەگرنەوە.
لە کۆتاییدا دەبێ ئەوە بێژم کە گەلی کورد لە رۆژهەڵات لەم ساڵانەی دوایی دا زیاتر لە هەر كاتێكی تر، ڕەوایی و جێگە و پێگەیەكی قورستری لە گۆڕانكارییە سیاسییەكاندا بە دەست هێناوە و ئیرادە و یەكگرتوویی بۆ خۆدەرخستن و دەربڕین و پێداگری لە سەر مافی دیاریكردنی چارەنووسی خۆیانیان نیشان داوە، بویە گەلی کورد دەزانێ کە لە سەندوقەکانی دەنگدانی کۆماری ئیسلامی دا بە مافە ڕەواکانی خۆی ناگات.
قەندیل پرێس