وتەبێژی پنتاگۆن لهبارهى دروستكردنى بنكهیهكى سهربازیى لهسهر سنورى توركیاو لهشارى كۆبانێ هاتهدهنگو ڕایدهگهیهنێت، “ئەمریکا هیچ پلانێکی بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازیی لەنزیک شاری کۆبانێ لەسەر سنوری تورکیا، نییە”.
سابرینا سینگ وتەبێژی پنتاگۆن وهڵامى ههموو ئهو دهنگۆو گرته ڤیدیۆییانهى دایهوه كه لەڕابردودا بڵاوبونهوه گوایه ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو کۆبانی دەڕۆن، ئهو وتى:”بەڵێ، هەندێک ڕاپۆرتو پرسیار لەوبارەوە کراون، بەڵام هیچ پلانێکمان نییە بنکەی سەربازیی لەکۆبانێ دروستبکەین، بۆیە، دڵنیانیم ئەم زانیاریانە لەکوێوە هاتون”.
ئهوهشى وت:”دەربارەی هەسەدە پرسیارمان زۆر لێ دهكرێت کە وەک هاوبەشی ئەمەریکا لەناوچەکە هەژمار دەکرێت یان نا، ناتوانم لەوبارەوە قسە بکەم، بهڵام دەزانن ئێمە هاندەربوین بۆ کۆتاییهێنان بەو توندوتیژیەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتو هێزەکانی دیکەی ناوچەکە، ئێمە سەرنجمان لەسەر کارەکانمانە، هۆی بونی ئێمە لەسوریا، لەناوبردنی داعشە، بەڵام سەبارەت بەهێزە ئەمریکیهكان لەکۆبانی، ئێستا هیچ پلانو نیازێکمان نییە بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی”.
ئهمهش لهكاتێكدایه، کەناڵی الاخباریه بڵاویکردەوە، لەکۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2024وە، نزیکەی 300 بارهەڵگر کە چیمەنتۆو موەلیدەی کارەباو تانکی سوتەمەنیو تەقەمەنییان هەڵگرتبوو، بەرەو ئەو ناوچەیە ڕۆیشتون، هەروەها ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوش، 50 بارهەڵگر کە ئامێری سەربازییو دروستکردنی باڵەخانەی تێدا بوە، گەیشتوەتە بازگەی وەلید لەسەر سنوری سوریاو عێراق.
قەندیل پرێس