لە ورمێ ۵۸ هاونیشتمانی دوای گرتنی وێنەیەکی بەکۆمەڵ بانگهێشتی دادگە دەکرێن

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای زەماوەندێک و گرتنی وێنەیەکی بەکۆمەڵ بە جامانە و جلوبەرگی کوردییەوە بانگهێشتی دادگە دەکرێن و تۆمەتی ئاژاوەنانەوەیان دەدرێتە پاڵ، بەڵام کەسوکاریان دەڵێن، بانگهێشتنەکە پەیوەندی بە جلوبەرگەکانیانەوە هەیە.

لانیکەم ۵۸ هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، بۆکان و مهاباد لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، لە لایەن دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگی دادگە کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو 58 هاونیشتمانییە دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنە و ڤیدیۆیەکیان کە لە زەماوەندێکدا لە شاری پیرانشاری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە جلوبەرگی کوردی و جامانەوە بەکۆمەڵ دەرکەوتوون، بانگی دادگەی شۆڕشی شارەکە کراون.

کەسوکاری یەکێک لە بانگکراوان بە رووداوی گوت: ”ئەو 58 هاونیشتمانییە لە رێگەی کورتەنامەوە و بە بیانووی ئاژاوەنانەوە و ئاڵۆزی، بانگی دادگەی شۆڕشی پیرانشار کراون، لەکاتێکدا تەنیا جلوبەرگی کوردییان لەبەر کردووە”. گوتیشی، ”لەنێو بانگکراواندا کەسانی بەتەمەنیش هەن کە نەک تەنیا لەو رێوڕەسمەدا، بەڵکو هەموو ژیانیان بە جلوبەرگی کوردی دەرکەوتوون.”

بەگوێرەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، موجتەبا مەحموودی، داواکاری گشتیی پیرانشار، ئەو هاونیشتمانییانەی بە تۆمەتی ”بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران” بانگی دادگەکە کردووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا تۆمەتەکانیان بە فەرمی پێ رابگەیێندرێت.

زۆربەی گەنجان، بەساڵاچووان، ژنان و کچان بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان جامانە بەکاردەهێنن، بە تایبەتی لە بۆنەکاندا، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران زۆرجار بەکارهێنانی جامانە لە بۆنەکاندا بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبەستنەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *