به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

بانگەوازی جیهانیی ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەممەدی

تۆڕی ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە هەرێمی مزۆئەمریکا، کە پێکهاتووە لە نزیکەی سێ هەزار ژنە چالاکوان و سێ سەد ڕێکخراو لە وڵاتەكانی مەکسیک، هندۆراس، نیکاراگوا، سالوادۆر و گواتمالا، بە کۆی دەنگ داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حوکمی لەسێدارەدانی #پەخشان_عەزیزی، #وریشە_مورادی و #شەریفە_محەممەدی، سێ ژنی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دەكەن.  

زیاتر بخوێنەرەوە

هەزاران واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی كۆكرایەوە

زیاتر لە پێنج هەزار كەس لە بەیاننامەیەکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکەن، هەروەها داوا لە چالاکوانان و ئازادیخوازان دەکەن بەشداری هەڵمەتەکە بکەن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەو چالاكوانە. پێنج هەزار و ٦٢٥ كەس، كە پێكدێن لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان، چالاکوانانی مافی منداڵان، داكۆكیكارانی مافەكانی کرێکاران، چالاکوانانی ژینگەیی، بریندارانی شۆڕشی”ژن …

زیاتر بخوێنەرەوە

گیانی پەخشان عەزیزی لە مەترسیدایە؛ ڕەتكردنەوەی دووەمین داوای دادگاییكردنی دووبارە

بە ڕەتكردنەوەی دووەمین داوای دادگاییكردنی سەرلەنوێی پەخشان عەزیزی، بەندكراوی سیاسیی كورد لە لایەن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، گیانی ئەم بەندكراوە سیاسییە لە ژێر مەترسیی جددیی جێبەجێكرانی سزای سێدارەیە. مازیار تاتایی، پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند كە دووەمین داوای دادگاییكردنی دووبارە لە بارەی سزای سێدارەی ئەم ڕۆژنامەوان و بەندكراوە سیاسییەی بەندكراو …

زیاتر بخوێنەرەوە

بانگەوازیی هەڵمەتێکی تویتەری و ئینستاگرامی دژی ئێعدام لە ئێران

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە بڵاو کراوەتەوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان بانگەوازێکیان بۆ گەردەلوولێکی تویتەری و ئینستاگرامی لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەمە، کاتژمێر ۲۱:۰۰ بە کاتی ئێران (۱۸:۳۰ بە کاتی ئەورووپای ناوەندیی) بڵاوکردووەتەوە. ئەم چالاکییە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە شەپۆلی ئێعدامەکان لە ئێران و بە هاشتاگی #WeProtestExecution …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەخشینی مافی هاووڵاتیبوونی فەخری شاری فلۆرانسی ئیتاڵیا بە پەخشان عەزیزی

ئەنجومەنی شاری فلۆرانس لە ئیتالیا بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بە پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە پەخشان عەزیزی، چالاكوانی بواری كۆمەڵایەتی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. ئەم بڕیارە نەک هەر ڕێزگرتن لە هەوڵە بەردەوامەکانی پەخشان عەزیزی بۆ داکۆکی لە مافی ژنان و منداڵانی ئاوارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵکوو شەرمەزارکردنی توندی حوکمی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دیمەن سۆهرابی: پەخشان و وریشە بوون بە هێمای خۆڕاگری و شۆڕشگێری لە ناو شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

دیمەن سۆهرابی چالاکی بواری مافی ژنان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: سەڵتەنەت تەڵەبەکان دیارە خاوەن هەمان فکری دەورانی شایەنشای ئێرانن نە شتک زیاتر و نە کەمتر. ژن جیا لە بوکەڵەیەکی سوراو سپیاو کراو کە وەک ئۆبژەیەکی جنسی چاوی لێدەکرێ نابینن. فکریان لە دەوری یەک دەوڵەت، یەک میلەت، یەک زمان دەخولێتەوە، بە چاوی کۆیخایەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی بەهۆی پاڵپشتی لە پەخشان عەزیزی بە پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت تۆمەتبار کرا

ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، کە لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە تاران کوژرا و بووە هۆی دەستیپێکی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی”، لەم دواییانەدا لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە چەند جار بانگ کراوە و بە “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” تۆمەتبار کراوە. ئەمجەد ئەمینی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەکێتیی ئەوروپا بە هەوڵی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا، بە شێوەیەکی کەلەپەڕ، بەرامبەر سەزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی

یەکێتیی ئەوروپا بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک کە بە هەوڵی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا وەکوو هانا نیومەن پەسەند کرا، سەبارەت بە سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ناڕەزایەتیی دەربڕی. ئەو بڕیارنامە ڕۆژی پێنجشەممە، چواری ڕێبەندان، بە ٥٥٦ دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە ٦ دەنگی نەخێر پەسەند کرا. ٤٢ نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپاش دەنگی بێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی

پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازییان لە هەمووان کرد لە دژی سزای لە سێدارەدانی هەردوو ژنە چالاکوان پەخشان عەزیز ی و وریشە مورادی مانگرتی گشتی ڕابگەیەنن. لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازییان لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد ڕۆژی چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە دژی …

زیاتر بخوێنەرەوە

گردبوونەوەی ناڕەزایی چالاکانی مەدەنی و ژنان لە شاری سنە دژی پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی عەزیزی

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی ژانڤییە)، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژنان ، دژ بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکوانی کورد لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمی ئێران، لە شاری سنە لە بەردەم بینای پارێزگار گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەرێوەبرد. خۆپیشاندەران خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەم حوکمەن کە سەپاوە بە سەر …

زیاتر بخوێنەرەوە