بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە بڵاو کراوەتەوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان بانگەوازێکیان بۆ گەردەلوولێکی تویتەری و ئینستاگرامی لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەمە، کاتژمێر ۲۱:۰۰ بە کاتی ئێران (۱۸:۳۰ بە کاتی ئەورووپای ناوەندیی) بڵاوکردووەتەوە. ئەم چالاکییە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە شەپۆلی ئێعدامەکان لە ئێران و بە هاشتاگی #WeProtestExecution بەڕێوەدەچێت.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە “لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٩٤١ کەس لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون. ئەم لەسێدارەدانانە ئامرازێکە بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنی بەرخۆدان. چالاکوانان لە هەموو جیهان داوا دەکەن ئەو تاوانانە شەرمەزار بکرێت و دەنگی زیندانیانی سیاسی ژن، پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەممەدی کە سزای ئێعدامیان بە سەردا سەپێندراوە، بگەیەننە گشت جیهان.”

قەندیل پرێس