هێزەکانی سووریای دیموکرات لە منبج ناوچەیەکی ستراتیجییان کۆنترۆڵکرد. دوێنی شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، لە منبج روویداوە و تاوەکو درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بووە. بەگوێرەی راگەیەندراوی هەسەدە، هێزەکانیان ناوچەی ئەبو قەلقەلی نزیک شارۆچکەی منبجیان کۆنترۆڵکردووە، بەوەش مەترسییەکانیان لەسەر بەنداوی تشرین رەواندووەتەوە. هاوکات لە رۆژهەڵاتی پارێزگای …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە هێزەکانمان لە سووریا بمێننەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی روانگەی وڵاتەکەی لەبارەی ئێران و سووریا کرد، گوتی ئەگەر لە سووریا حکومەتێک پێکنەیەت کە بەشداریی بە هەمووان بکات، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەراوێز دەخرێت، سەبارەت بە ئێرانیش رایگەیاند، ئەم ساڵ، ساڵێکی خراپ بوو بۆ دەسەڵاتدارانی تاران. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی یەک کاژێریدا لە ئەنجوومەنی …
زیاتر بخوێنەرەوەدوو سیناتۆری ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن
هەریەک لە سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین، لە دیموکراتەکان و لیندسی گراهام لە کۆمارییەکان هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن ئەگەر ئاگربەست لەگەڵ کوردەکانی سووریا رانەگەیەنێت و پێشنیازی ناوچەی لەچەک داماڵراو قبوڵنەکات. لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سیناتۆر، کریس ڤان هۆڵین و لیندسی گراهام نووسیویانە، ئەم هەفتەیە پرۆژەیاسایەک …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: حەوت گوندمان لە دێرەزوور کۆنترۆڵکرد
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، حەوت گوندیان لە سنووری دێرەزوور کۆنترۆڵکرد، بە گوتەی فەرماندەکانی هێزەکە، دانیشتووانی ئەو گوندانە داوای بەهاناوەچوونیان کردبوو. رۆژی سێشەممە 03-12-2024 فەرماندەیی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور رایگەیاند، هێزەکانیان چوونەتە چەند گوندێک کە کەوتوونەتە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە دێرەزوور، واتە هیچ هێزێکی سەربازی و ئەمنیان لێ نەبووە. هەسەدە دەڵێت، …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: هێزەکانمان لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕ بوونەوە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، “ویستمان رێرەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانمان لە حەلەب و تەلرەفعەت بکەینەوە، بەڵام هێرشی گرووپە چەکدارەکانی پشتیوانکراو لەلایەن تورکیاوە ئەو رێرەوەیان بڕی و ئێستا کار بۆ بردنەدەرەوەی خەڵکەکەمان دەکەین لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و شەهبا بەرەو ناوچەیەکی سەلامەت.” مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس