هێزەکانی سووریای دیموکرات لە منبج ناوچەیەکی ستراتیجییان کۆنترۆڵکرد.
دوێنی شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، لە منبج روویداوە و تاوەکو درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی هەسەدە، هێزەکانیان ناوچەی ئەبو قەلقەلی نزیک شارۆچکەی منبجیان کۆنترۆڵکردووە، بەوەش مەترسییەکانیان لەسەر بەنداوی تشرین رەواندووەتەوە.
هاوکات لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب هێزەکانی هەسەدە لەناوچەی خەفسە پێشڕەوییان کرد و گوندی بابیری و وێستگەی ئاوەکەیان کۆنترۆڵکرد.
وێستگەی ئاوی بابیری، ئاو بۆ شاری حەلەب دابیندەکات و زیاتر لە 10 رۆژە ئاوی شاری حەلەب گیراوەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ژمارەیەکی زۆر لەو چەکدارانەى بە نزیک لە تورکیا ناودەبرێن، چەکەکانیان داناوە و بڕیاریانداوە شەڕ نەکەن و زۆرێکیان چوونەتە جەرابلوس و عەفرین.
قەندیل پرێس