هەسەدە: حەوت گوندمان لە دێرەزوور کۆنترۆڵکرد

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، حەوت گوندیان لە سنووری دێرەزوور کۆنترۆڵکرد، بە گوتەی فەرماندەکانی هێزەکە، دانیشتووانی ئەو گوندانە داوای بەهاناوەچوونیان کردبوو.

رۆژی سێشەممە 03-12-2024 فەرماندەیی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور رایگەیاند، هێزەکانیان چوونەتە چەند گوندێک کە کەوتوونەتە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە دێرەزوور، واتە هیچ هێزێکی سەربازی و ئەمنیان لێ نەبووە.

هەسەدە دەڵێت، بەهۆی ئەو دۆخە تازەیەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، مەترسیی هەبووە، داعش دەست بەسەر ئەو گوندانەدا بگرێت، بۆیە هێزیان بردووە بۆ ئەو گوندانە.

ئەو گوندانەی هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون، پێکدێت لە ساڵحیە، تابیە، حەتڵە، خەشبە، مڕاد، مەزلووم، حوسەینە، کە دەکەونە پارێزگای گوندەوارەکانی دێرەزوور.

هەسەدە راگەیاندووە، چوونی هێزەکانیان لەسەر داوای دانیشتووانی ئەو گوندانە بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەیدا متمانەی بە هاوسەرۆکەکانی بەخشییەوە و ئۆرگانە باڵاکانی نوێکردەوە

قەندیل پرێس پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *