کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ بە ئەحمەد شەرعی گوتووە، “دەرفەتێکی زۆر گەورەی لەبەردەستدایە” بۆ ئەوەی “کارێکی گەورە” بۆ گەلی سووریا بکات و چەند داوایەکیشی لێکردووە. کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-05-2025، لە ریاز کرا. محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئامادە بوو، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە ئۆنلاین …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ: سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرین
بڕیارە دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع لە ریازی پایتەختی سعودیە لە دیدارێکیی کورتدا چاویان بەیەکدی بکەوێت، سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، بڕیاردەدات بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا و دەرفەتێکی نوێ بەو وڵاتە دەدات. بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ رازیبووە رۆژی چوارشەممە لەکاتی مانەوەی لە ریازی پایتەختی سعودیە، چاوی بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری …
زیاتر بخوێنەرەوەماکرۆن بۆ شەرع: رێککەوتنی هەسەدە و سوپای سووریا زۆر گرنگە
ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع گوتی، “رێککەوتنی سوپای سووریا و هەسەدە زۆر گرنگە و پێویستە پارێزگاری لە هەموو سووریاییەکان بکرێت.” ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هەروەها گوتی، “پاریس پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی هەر رێککەوتنێکی نێوان دەسەڵاتی سووریا و ئیدارەی کوردی دەکات.” سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەش کرد، …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل هێرشێکی نوێی کردەسەر چەکدارانی ئەحمەد شەرع
ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کێڵگەیەکی لە سویدا لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا کردە ئامانج و چەکدارانی ئەحمەد شەرعی بۆردوومان کردووەو سێ کەس گیانیان لەدەستداوە. پەیامنێری کەناڵی سکای نیوز عەرەبی ڕایگەیاند کە هێرشەکە کێڵگەیەکی ڕۆژئاوای شاری سویدای کردۆتە ئامانج، پێدەچێت لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بووبێت کە بەسەر شارەکەدا فڕیوە. میدیاکانی سوریا دەڵێن، …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردەسەر چەکدارەکانی ئەحمەد شەرع
سوپای ئیسرائیل بەفەرمی ئاشكرایكرد، لەسەر فەرمانی بنیامین ناتانیاهۆى سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هێزی ئاسمانیی بۆردومانی ئەو گروپە چەکدارانەی کردوە کە هێرشیانکردەسەر دروزەکان لهسوێداو دهوروبهرى. ڕادیۆی دەنگی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی هۆشداریی توندی بە دەسەڵاتدارانی سوریا داوە و داوایکردووە دەستدرێژیکردنەسەر دروزەکان ڕابگرن. هاوکات سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی بۆسەر گروپە چەکدارەکانی سەر …
زیاتر بخوێنەرەوەپەیەدە هۆشداری دەدات: ئەحمەد شەرع چارەنووسی بەعسی دەبێت
ئەندامی كۆمیتەی هاوسەرۆكایەتیی پەیەدە فۆزا یوسف دەڵێت “ئەگەر ئەو پرۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ كردووە بگۆڕێت بۆ چارەسەر، توركیا چیتر بەهانەی نامێنێت، هەم بۆ پەیوەندییەكانی نێوان ئێمە و توركیا هەم بۆ چارەسەری كێشەكانی سوریا، ڕەوشێكی ئەرێنی دێتەپێش”. فۆزا یوسف بۆ (ANF) ڕایگەیاند “هەتەشە لەژێر فشارێكی گەورەی هێزە نێونەتەوەییەكاندایە، بەتایبەت بەهۆی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەحمەد شەرع گەیشتە ئیمارات
سەرۆكایەتی كۆماری سووریا ڕایگەیاند: ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری كاتی ئەو وڵاتە ڕۆژی یەكشەممە گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات. شەرع لەفڕۆكەخانە لەلایەن شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لێكرا. ئاژانسی هەواڵی فەڕمی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، شەرع و وەزیری دەرەوە ئەسعەد شەیبانی بەرەو میرنشینە یەكگرتووەكانی …
زیاتر بخوێنەرەوەبۆ یەکەمینجار نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع کۆبونەوە
لەمیانەی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، بۆ یەکەمینجار نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا کۆبونەوە، لەوبارەیەشەوە سەرۆکی هەرێم دەڵێت،” جەختمانکردەوە لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش “. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( ئێکس ) ئاماژەی بەوەکرد،” خۆشحاڵبوم بە چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەئەنتاڵیا، لە کۆبونەوەکەشماندا باسمان …
زیاتر بخوێنەرەوەئەوروپاش دوای ئەمریکا مەرجی تووندی بەسەر ئەحمەد شەرعدا سەپاند
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، وڵاتانی ئەوروپا بە وردی چاودێری دۆخی سوریا دەکەنو داوای ڕێوشوێنی توند دەکەن بەرامبەر بە “جیهادیەکان”، کە بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی عەلەویەكان لە كەناراوەكانی سوریا تۆمەتبار دەکرێن، هاوکات داوای پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر دەکەن، کە دامەزراوەكانی کاریگەر بێت بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش یان قاعیدە. ئاژانسی هەواڵی …
زیاتر بخوێنەرەوەدیمەشق و هەسەدە جەختیان لە یەکگرتوویى خاکى سووریا کردووەتەوە
یەکەم کۆبوونەوەى شاندى دیمەشق لەگەڵ بەرپرسانى هەسەدە، بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع لە رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لە یەکگرتوویى خاکى سووریا کردەوە. حسێن سەلامى سەرۆکى لیژنەکەى حکومەتى سووریا بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس