ئەندامی كۆمیتەی هاوسەرۆكایەتیی پەیەدە فۆزا یوسف دەڵێت “ئەگەر ئەو پرۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ كردووە بگۆڕێت بۆ چارەسەر، توركیا چیتر بەهانەی نامێنێت، هەم بۆ پەیوەندییەكانی نێوان ئێمە و توركیا هەم بۆ چارەسەری كێشەكانی سوریا، ڕەوشێكی ئەرێنی دێتەپێش”.
فۆزا یوسف بۆ (ANF) ڕایگەیاند “هەتەشە لەژێر فشارێكی گەورەی هێزە نێونەتەوەییەكاندایە، بەتایبەت بەهۆی ڕەفتارە خراپەكانی بەرامبەر عەلەوییەكان، جەختی كردەوە ئەوەی تا ئێستە هەتەشە و حكومەتی كاتی كردوویانە دیموكراتیك نین”.
دەشڵێت ” ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت، هاوشێوەی بەعس دەبێت. بەتایبەت لە دەستووردا ئیرادەی گەلی سوریا ڕەچاونەكراوە. ئەگەر درێژە بەم سیاسەتە بدەن، هەمان چارەنووسی بەعسیان دەبێت و شكست دەهێنن”.
قەندیل پرێس