کۆبوونەوەی پارتی یەکێتیی دیموکرات- پەیەدە و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا- ئەنەکەسە لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد. مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارە. پەیەدە و ئەنەکەسە دوو لە جەماوەریترین حیزبی رۆژئاوای کوردستانن و لە پاش رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، یەکەم جارە کۆببنەوە. چاوەڕێ دەکرێت لە …
زیاتر بخوێنەرەوەجەمیل بایک: جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت و ئەنجامی بدات
هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنگرە خۆی ببەستێت، دەبێت تورکیا مەرجەکانی ئاگربەست جێبەجێ بکات و دەشڵێت: پێویستە لە پەرلەمانی تورکیاوە هەندێک یاسا هەموار بکرێنەوە. جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نزیک لە پەکەکە وتی: بۆ ئەوەی پەکەکە بتوانێت کۆنگرە ببەستێت و چەکانێت و خۆی …
زیاتر بخوێنەرەوەتورکیا کۆمەڵکوژی لە کۆبانی ئەنجامدا، نۆ شەهید و دوو بریندار هەن
قەندیل پرێس، کۆبانێ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند: ژمارەی شەهیدانی مەدەنی کە لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی نێوان گوندەکانی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانی کوژراون بۆ نۆ کەس لە بنەماڵەیەک بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو برینداری دیکەش لە هەمان خێزانن. لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی یەکشەممەدا، …
زیاتر بخوێنەرەوەمەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و رایانگەیاند، “کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان ئەنجامدا و گفتوگۆکانمان بەردەوامدەبن و ئامانجمان پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە بۆ خەڵکی کوردستان”. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ مەسرور بارزانی زۆر باش …
زیاتر بخوێنەرەوەقەسەدە: هێرشە داگیرکەرییەکان زیادیان کردووە
قەسەدە ڕایگەیاند هێرشی هێزی ئاسمانی و زەوینی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی زیادی کردووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە باڵانسی هێرشە داگیرکارییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، شەڕ لە زۆربەی ناوچەکانی …
زیاتر بخوێنەرەوەدادوهر ڕهتیكردهوه شێروان شێروانى ئازادبكات
شێروان شێروانی یەکێک لەحوکمدراوانی بادینان، بڕیاربوو 9ی ئەم مانگە بەئازادکردنی بەمەرجى سهرۆكى ههرێم ئازادبکرێت، ئەمڕۆ دادوەری دۆسیەکە ڕەتیکردەوە ئەو حوکمدراوە بەمەرج ئازاد بکات، پارێزەرەکەشی دەڵێت، “شەش مانگی دیکە شێروان ئازاد دەکرێت”. ڕەمەزان ئەرتیسی یەکێک لەپارێزەرانی شێروان شێروانی ئاشكرایكردوه، “لەیەکشەممەی ڕابردوەوە لەهەوڵداین بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی، بەڵام ئەمڕۆ دادوەر ڕەتیکردەوە بەئازادکردنی …
زیاتر بخوێنەرەوە٣٧ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا
٣٧ ساڵ بەر لە ئێستا؛ بۆنی سێو هەموو شاری هەڵەبجەی داگرت و لەبری ئەوەی بۆنی شیرینی ئەو میوەیە ئارامی بە دڵی دانیشتووانەکەیدا بهێنێت، تووشی ئازار و نەهامەتی کردن تاوەکو ئەوەی بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج هەزار کەس و چەندان بریندار. ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە …
زیاتر بخوێنەرەوەپەروین بوڵدان: دوای جەژن لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبینەوە
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، دوای جەژنی رەمەزان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کاریگەر دەبێت. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و ئەندامی شاندی ئیمرالی، شەوی رابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی شاندەکەی ئیمرالی لەگەڵ رەجەب …
زیاتر بخوێنەرەوەمەسەدە: دەستوورى کاتیی سووریا دابڕێژنەوە
ئەنجوومەنى سووریاى دیموکرات (مەسەدە) دەستوورى کاتیى سووریا رەتدەکاتەوە و پێیوایە بەشێوەیەکى نوێ ستەم بەرهەم دەهێنێتەوە و رێخۆشکەرە بۆ حوکمى ناوەندیێتی و دەسەڵاتى رەها، داوا دەکات جارێکى دیکە دابڕێژرێتەوە. ئەمڕۆ هەینى، 14ى ئادارى 2025، ئەنجوومەنى سووریاى دیموکرات (مەسەدە) راگەیێنراوێکى لەبارەى دەستوورى کاتیى سووریا بڵاوکردەوە و ئەو دەستوورەى رەتکردەوە. مەسەدە رایگەیاندووە: “ئەو …
زیاتر بخوێنەرەوەبەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەبارەى راگەیاندنە دەستوورییەکەی سووریا هاتەدەنگ
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، رەخنە لە راگەیاندنە دەستوورییەکەی سووریا دەگرێت و بە پەیڕەوکردنی پێوەرەکانی سەردەمی بەعس و رەچاونەکردنی فرەیی وڵاتەکە ناویدەبات و دەڵێت، گوزارشتە لە بیرکردنەوەیەکی تاکڕەوانە. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، راگەیاندنى دەستووری پەسەندکراو، جارێکی دیکە پێچەوانەی دۆخی راستەقینەی سووریایە و گوزارشت لە پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس