به‌په‌له

کوردستان

سنە؛ پرسەی چالاکوانی ژینگەپارێزی ڕێبین گۆرانی

ڕۆژی شەممە، بە ئامادەبوونی بەربڵاوی چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارە، ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبین گۆرانی، چالاکی ناسراوی ژینگەپارێزی لە گۆڕستانی بێهشت محەمەدی شاری سنە بەڕێوەچوو. لەم مەراسیمەدا هاوڕێ و هەوادارانی گۆرانی ڕێزیان لە یاد و ڕێبازەکەی گرت بە جەختکردنەوە لە هەڵوێستی لە بەرگریکردن لە ژینگە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەستەی مافی مرۆڤی لەسەر رووداوەکانی لالەزار پەیامێکی توند ئاراستەی سەرۆکایەتیەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

قەندیل پرێس- هەولێر دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەى کەیسەکانى لالەزار و دەستگیرکردنى ئارام قادرەوە پەیامێک ئاڕاستەى سەرۆکایەتییەکانى هەرێمى کوردستان و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانە و نوێنەرانی وڵاتان دەکات. دەستەکە لە پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڕێگا نەدان و زانیاری پێ نەدان بە کەس و کاری بێسەروشوێنبووانى رووداوەکەى لالەزار “گومان هەڵدەگرێت و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمریکا لەبارەی بەردەوامی پاڵپشتییەکانی بۆ هەسەدە بڕیاریدا

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبوەوەو بەردەوامی پاڵپشتییەکانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند. میدیاکانی نزیک لە هەسەدە بڵاویانکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، 4ـی ئەیلولی 2025، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ چارڵز براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) کۆبوەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەمیانەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەزگای ئاسایش هەواڵێکی قەندیل پرێس دەربارەی ئەمەریکییە ده‌ستگیركراوه‌كه‌ى لالەزار پشتراست دەکاتەوە و بە “کرێگیراو” ناوی دەبات

قەندیل پرێس – هەولێر وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەواڵیکی قەندیل پرێس پشت راست دەکاتەوە لەبارەی ئەو كەسە ئەمریكییەی كە لەنێو دەستگیرکراوانی لالەزاری سلێمانیدا هەیە بە “بەکرێگیراو” وەسفی دەکات و دەڵێت، “ئەو کەسە بێ ئاگاداری وڵاتەکەی مەشقی بە هێزی میلیشیایی کردوە”. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

چارەنوسی ڕاهێنەرێکی سەربازی ئەمریکی لە نێو دەستگیرکراوەکانی لالەزار دیار نیە

قەندیل پرێس – سلێمانی برایان ویڵسن ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ سه‌ربازییه‌ ئەمریکیەی كه‌ شه‌وی شه‌ڕه‌كه‌ له‌ لاله‌زار بووه‌ چارەنوسی نادیارە، و بەگوێرەی زانیارییەکانی قەندیل پرێس، به‌ره‌ی گه‌ل له‌ رێی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی كردووه‌. سەرچاوەیەک لەنێو “بەرە گەل“ بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ لەناو ئەو 200 کەسەی کە لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دایکی ژینا ئەمینی لە سێیەم ساڵیادی کوژرانی کچەکەی ڤیدیۆیەک بڵاو کرد

مۆژگان ئێفتخاری، دایکی ژینا ئەمینی، لە سەروبەندی سێیەمین ساڵیادی کوژرانی کچەکەی بەدەست هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوکردەوە.  

زیاتر بخوێنەرەوە

ساتی پوچەڵکردنەوەی هەوڵی هەڵاتنی نێزیکەی 60 کەس لە کەمپی هۆڵ لە ڕۆژاڤا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کەمپەکە

قەندیل پرێس هەوڵێکی مەترسیداری هەڵهاتنی بەکۆمەڵی لایەنگرانی سەر بەداعش لەکەمپی هۆڵ لەڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵکرایەوە. دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، “هەوڵێکی هەڵهاتنیان پوچەڵکردوه‌تەوە لەلایەن نزیکەی 60 کەس لەکەمپی هۆڵ کە بنەماڵەی ئەوکەسانه‌ن پەیوەندییان بەداعشەوە هەیە”. ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، “هێزەکانمان هەوڵێکی هەڵهاتنی بەکۆمەڵیان لەلایەن ژمارەیەک …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) دەستگیرکران

قەندیل پرێس – سلێمانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) دەستگیرکەن و دەستنیشان بکەن. شەوی ٢٠٢٥/٩/٢ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ( هێمن مامەند ) لەگەرەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕ سوار کە دانیشتووی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی ( ش،ر،م،س ) و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەواری دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڕی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران و سووتانی زیاتر لە ١٥٠ هیکتار لە سەر سنوور

کاتژمێر ٤ی ئێوارەی شەممەی ڕابردوو، ٩ی خەرمانان، لە دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڕی سەربازی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگر لە لێڕەواری ناوچەكە دەکەوێتەوە کە تا ٥ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە دەخایەنێت و بەداخەوە ڕووبەری ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هیکتار دەسووتێت. زۆری و زەمەندی گیاوگۆڵی ئەم شوێنە بە هۆی پاوان بوونی و لە …

زیاتر بخوێنەرەوە