به‌په‌له

کوژرانی کۆڵبەرێكی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی ڕێبوار محەممەدزادە، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووریی «سوورکێو»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژرا.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «سپیدار»ی بانە بە ناوی ڕێبوار محەممەدزاده، تەمەن ٣٨ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لاوە لە بەرزاییەکانی سنووریی «سوورکێو»، بووەتە ئامانجی فیشەکی جەنگی و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە ڕێبوار محەممەدزادە، خێزاندار و باوکی و دوو منداڵە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *