به‌په‌له

مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی وادەی کاراکردنەوەی پەرلەمانیان دیاریکرد

میدیای پارتی ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئاشکراکرد و دەڵێت، لەم دوو هەفتەیە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە و دوای ئەوە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت تەواو دەکرێن.

میدیای فەرمی پارتی لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای حزبەکەی بڵاویکردەوە،” لێکنزیکبونەوەیەکی باش لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە بە تایبەتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت، وەکوو هەنگاوی یەکەمیش لەم دوو هەفتەیە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەست بە کار و چالاکییەکانی دەکاتەوە و دوای ئەوە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت تەواو دەکرێن.”

ئەوەشیخستەڕوو،” لە کۆبونەوەکە تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان کراوە “.

میدیای پارتی دەڵێت، کۆبونەوەکە ئەرێنی بوە و بڕیارە چەند کۆبونەوەیەکی دیکەش لە نێوان هەردولا بەڕێوەبچێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *