به‌په‌له

کوردستان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: “پێشنیازی من ئەوەیە، کورد لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە خۆیان بگونجێنن کە دەرفەتی پەیوەندیی کۆمەڵگەی دیموکراسییان پێدەدەن.”

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی “ئاشتییە سەختەکەی تورکیا” کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداوەوە رێکخراوە، رایدەگەیێنێت: “پێشنیازی من ئەوەیە، کورد لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە خۆیان بگونجێنن کە دەرفەتی پەیوەندیی کۆمەڵگەی دیموکراسییان پێدەدەن.” کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025 لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت کە مەبەست لێی ئەنجامدانی گفتوگۆیە لەبارەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

31ـی ئاب و میراتی شەڕی پارتی و یەکێتی لە باشور

قەندیل پرێس – راپۆرتی بنکۆڵکاری لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان دەیتوانی مۆدێلێکی پێشەنگ بێت بۆ خۆبەڕێوەبەریی دیموکراسی لە ناوچەکەدا، بەڵام گیری خواردووە لە ململانێی ژەنگاویی نێوان دوو لایەنە سەرەکییەکەی، ململانێکان کە ڕەگیان لە نەبوونی مانیفێستی سەربەخۆ و دوورکەوتنەوە لە ڕەنگدانەوەی مێژوویی و نەتوانینی خۆگونجاندن لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکانی بزووتنەوەی کوردیدا هەیە. ئه‌م …

زیاتر بخوێنەرەوە

دوای مانگێک لە بێدەنگی ئۆجەلان پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

قەندیل پرێس عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دوای نێزیکەی مانگێک لە بێدەنگی، بەبۆنەی ١ـی ئەیلول، ڕۆژی جیهانیی ئاشتییەوە، پەیامێکی نوێ بڵاوکردەوە کە لە میانی “کەرنەڤاڵی ئاشتی” لە ئیستانبوڵ خوێندرایەوە و لەلایەن ئامادەبووانیشەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لێ کرا. ئۆجەلان لەپەیامەکەیدا راگەیاند: “بانگەوازەکەمان بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک، هەنگاوێکی سیاسیی ئاسایی نییە؛ …

زیاتر بخوێنەرەوە

مامۆستایەکی ئایینی کورد بەهۆی گوتاردان بە زمانی کوردی زیاتر لە هەشت ساڵ زیندانیکراوە

قەندیل پرێس- جولەمێرگ سلێمان سەبری مامۆستای ئایینی ناوداری ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جولەمێرگی باکوری کوردستانە، بەهۆی ئەوەی لە رابردوو بە زمانی کوردی گوتاری هەینی پێشکێش کردبوو، دەستگیرکرابوو. دوای دوستگیرکردنی دادگای تورکیا لە جولەمێرگ بە 8 ساڵ و 9 مانگ  زیندانیکردن سزا درابوو، بەڵام دوای ساڵێک لە زیندان و بەهۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵووم عەبدی: هێشتا مەترسیی شەڕ هەیە و ئێمەش ئامادەین

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ”سووریا ناگەڕێتەوە دۆخی پێشوو و تەنیا چارەسەر بۆ ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکە، هەبوونی حکومەتێکی نا ناوەندییە.” ئاماژە بەوەش دەکات، ”هێشتا مەترسیی شەڕ هەیە و ئێمەش بۆی ئامادەین.” رۆژی شەممە، 30-08-2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەشێوەی ئۆنلاین لە کۆنفرانسی گەنجانی کورد دا کە لە ئەڵمانیا …

زیاتر بخوێنەرەوە

چەند موڵکێکی کۆمپانیای نالیا و چاڤی شاسوار عەبدولواحید دەستیانبەسەرداگیرا

قەندیل پرێس – سلێمانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردەوە: کۆمپانیای نالیا و چاڤی نزیکەی 92 ملیار دینار قەرزارە و 60 موڵکی ئەو کۆمپانیایە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشین. یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، قەرزەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەر کۆمپانیای نالیا گەیشتووەتە نزیکەی 92 …

زیاتر بخوێنەرەوە

بافڵ تاڵەبانی دەبێتە میراتگری باوکی، خواستی وەرگرتنی پۆستی سۆسیال ئینتەرناسیۆناڵ و سەرۆک کۆماری ئێراقی هەیە

قەندیل پرێس – راپۆرتی بەدواداچوون لە چوارشەممە 27ـی تا 30 ئابی 2025، کۆنفرانسی هاوپەیمانی حیزبە سۆشیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی بەڕێوەچوو و بڕیارە رۆژی یەکشەممەش کوتایی کۆنفرانسەکە بێت و ئەمرۆ 30 ئابی 2025، بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنفرانسەکە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە هەڵبژێردرا. پێشتر …

زیاتر بخوێنەرەوە

سزای سێ ساڵ و یەک مانگ بەندکران و داماڵینی هەتاهەتایی جلوبەرگی ئایینی بەسەر مامۆستا لوقمان ئەمینیدا سەپێندرا

مامۆستا لوقمان ئەمینی، چالاکی مەزهەبیی خەڵکی جوانڕۆ و پێشنوێژی مزگەوتی “چوار یاری نەبی” سنە لە لایەن خانەی دادی تایبەت بە مامۆستایانی تاران سزای سێ ساڵ و یەک مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرابوو و سەرجەم سزای ۱۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. لەم دواییانەدا …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و HSD لە شاری حەسەکە

ئۆپەراسیۆنێکی هەمەلایەنە لەلایەن هێزەکانی HSD و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەسەکە لە دژی شانە نووستووەکانی داعش کە بە تایبەتی خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر زیندانیانی داعش ئامادە دەکرد و هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەیان دەدا و ئاژاوەگێڕییان دروست دەکرد. ئەم شانە خەوتووانەی داعشیش لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەشدار بوون. لە کاتژمێرەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاگری دارستانەكانی شاخی هانیڤان لە ئیلام

دارستانەكانی شاخی هانیڤان لە شاری ئیلام ئاگری گرتووە و بەهۆی هاتنی با و سەختی ناوچەكەوە، هەوڵەكان بۆ كوژاندنەوەی سەركەوتوو نەبووە. ئاگرەكە لە ناوچەی سیەچەل كاتژمێر یەكی بەیانیی ئەمڕۆ كەوتووەتەوە و لایەنە پەیوەندیدار و خەڵكی خۆبەخش خەریكی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.  

زیاتر بخوێنەرەوە