به‌په‌له

دۆسییەیەکی دیکە لەدژی سەڵاحەدین دەمیرتاش کرایەوە

دۆسییەیەکی دیکە لەدژی سەڵاحەدین دەمیرتاش کرایەوە و داواکاریی گشتیی ئێلح، لە دۆسییەکەدا داوای کردووە، جگە لە زیندانیکردن، سیاسەتکردنیشی لێ قەدەغە بکرێت، بەمەش دەبێتە ١٢ـیەمین دۆسییە، کە لە دژی دەمیرتاش دەکرێتەوە.

لەلایەن داواکاریی گشتیی ئێلحەوە، لە باکووری کوردستان، لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری زیندانیکراوی هەدەپە دۆسییەیەکی‌تر کراوەتەوە و لەلایەن دادگای شارەکەوە پەسەند کراوە.

لە دۆسییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، گوایە دەمیرتاش لە وتارێکیدا کە لە ١٦ـی شوباتی ٢٠١٦ لە گردبوونەوەیەکی بێمۆڵەتدا لە شاری ئێلح پێشکەشی کردووە، “سوکایەتی بە گەلی تورک، دەوڵەتی تورکیا و دامەزراوەکانی دەوڵەت کردووە”.

دۆسییەکەی دەمیرتاش پەیوەستە بە ماددەی ٣٠١ـی یاسای سزادانی تورکی کە دەڵێت: ئەو کەسەی بە ئاشکرا سوکایەتی بە گەلی تورک، حکومەت، پەرلەمان و دەوڵەتی تورکیا و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکات، بە شەش مانگ تاوەکو دوو ساڵ زیندانیکردن، سزا دەدرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی وەستێنراوە و بەبێ ئازادیی ئۆ,جە,لان چەک دانانێین

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پە,کە,کە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی ئاشتی  ئێستا “هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە” و دەڵێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *