به‌په‌له

کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە کەناڵی ڕووداوی نێچیرڤان بارزانی دەکات، میترۆش راگەیاند: ئەمە هەڕەشەیە بۆ هەموو میدیاکان

قەندیل پرێس – هەولێر وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەر بە باڵی مەسرور بارزانی ڕێگری لە کەناڵی ڕووداو دەکات کە سەر بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە،  سەنتەری میترۆ راگەیەندراوێكی لەبارەی لێدوانی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەت بڵاوكردەوە، دەڵێت “وتەبێژی حكومەت هەڕەشە لە هەموو میدیاكان دەكات”. ئەمڕۆ 24ـی ئەیلولی 2025 سەنتەری میترۆ بۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەسعود بارزانی: دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستوور و رێككەوتنەكان نابن

جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، رایگەیاند ناکرێت بابەتی پێنەدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و پشتیوانی مافە دەستوورییەکانی هەرێم دەکەن. لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بارزانی وتی، “دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستوور و رێککەوتنەکان نابن.” هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی مووچە و سەروەریی عێراق بەگوێرەی راگەیەندراوێکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پێش کۆژرانی فەرماندەکەی پارتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شەش کوڕی دەرچووە

قەندیل پرێس – تایبەت دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە کۆژرانی فەرماندەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە کفری کاردانەوەی توندی یەکێتی و پارتی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرچاوەیەک لە دادگای کفری بە قەندیل پرێسی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا لەسەر سکاڵای ئەکبەری حاجی ڕۆستەم، دادگای کفریی فەرمانی دەستگیرکردنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

چەکدارانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر شەڕڤانان

چەکدارانی حکومەتی کاتیی دیمەشق، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش بەرپەرچیان دانەوە و هاتنەدەست و ژمارەیەک لەو چەکدارانە بریندار کران و درۆنێکیان خستە خوارەوە. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی هاوار، چەکدارانی حکومەتی کاتیی هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

عەبدوڵا ئۆجالان: ئیرادەیەکی لاواز نیشان دەدرێت

پاریزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، لە ١٥ـی ئەیلوول لە گرتووخانەی جۆری ئێفی ئیمراڵی، دوای شەش ساڵ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دیداریان ئەنجام دا. ڕازییە ئۆزتورک یەک لە پارێزەرانی دیدارەکە بۆ ژن نیوز باسی ئەو هەڵسەنگاندنانەی ئۆجالان کرد کە لە دیدارەکەدا پەیوەست بە پرۆسەکە کردوویەتی، کە تێیدا عەبدوڵا ئۆجالان ڕەخنەی جۆری سیاسەتکردنی کرد …

زیاتر بخوێنەرەوە

هه‌سه‌ده‌ هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ ده‌دات‌و ئه‌مریكا ئاگادارده‌كاته‌وه‌

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “له‌ماوه‌ى نۆ مانگدا داعش 153 هێرشی لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە”. له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، ئه‌سەر داود وته‌بێژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) چه‌ند زانیاریه‌كى مه‌ترسیدارى له‌باره‌ى كرده‌وه‌كانى داعشه‌وه‌ ئاشكراكردو ڕایگه‌یاند، “لەسەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریا لەساڵی 2011وه‌ بۆشاییه‌كى …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوكارییەكانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری بەسەردا دێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، هاوكارییەكانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەشێوەیەك هاوكارییە ماددیەكان ڕادەگیرێن و لەبەرامبەردا بودجەی چەک، ئۆتۆمبێل و ڕاهێنان زیاد دەكرێت. وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لەڕاپۆرتێكی وردا، شێوازی خەرجكردنی بودجەی ساڵی داهاتوی دیاریكردوەو سەربارەت بەهێزی پێشمەرگە دەڵێت، هێزە ئەمنیەکانی کوردستان  بەپێشمەرگە ناسراون و …

زیاتر بخوێنەرەوە

له‌م سنوره‌ بایكۆتى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ڕاگه‌یه‌نرا

دوێنێ یەکشەممە لەهەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدراو بەشێک لەمامۆستیانیش بەنیگەرانیەوە هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن دەکەن. مامۆستا ڕەشید میراودەلی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لەقەزای پشدەر وتی، “دوای کۆبونەوەی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قەزای پشدەر بەشێکی زۆر لەمامۆستایان بڕیاریاندا لەمڕۆ دوشەممەوە نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن تاوه‌کو ڕۆژی 15ی 10ى 2025، ئەوکات بڕیارێکی دیكه‌ …

زیاتر بخوێنەرەوە

راگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەش

بەم جۆرە ئاگادارتان دەکەین کە دوانیوەرۆی رۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی خەرمانان، هەیئەتێکی کومیتەی رێبەری کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان: ئیبراهیم عەلیزادە، ڕێزان حەمیدی، سەعید ئەمانی، ئەسرین ڕەحیمی، ئاکۆ ئەنوەری و فوئاد سوڵتانی لەگەڵ هەیئەتێک لە کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: …

زیاتر بخوێنەرەوە