به‌په‌له

کوردستان

کوژرانی چیا ئەحمەد نژاد، کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کاتژمێر نزیک یەکی نیوەشەوی شەممە ٢٩ی خەرمانان، چیا ئەحمەد نژاد، کاسبکاری ٤٢ ساڵە و نیشتەجێی پیرانشار، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، لە ڕێگای گوندی زێوە سەر بەم شارە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و تەرمەكەی پاش کوژرانی هەر لەوێدا بە جێ هێڵدرابوو. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە هێرشێکی داعشدا لە دێرەزۆر شەڕڤانێک شەهید بوو

قەسەدە ڕایگەیاند شانەی چەتەکانی داعش دژ بە دەرووییەکیان لە ڕۆژئاوای دێرەزۆر هێرشێکی ئەنجام داوە، لە ئەنجامدا شەڕڤانێکیان شەهید بوو، دوو شەڕڤانی بریندار بوون. هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە), دەربارەی هێرشی شانەیەکی چەتەکانی داعش بۆسەر دەوورییەکیان لە دێرەزۆز ڕایگەیاند، هێرشەکە لە شارۆچکەی محێمیدە ڕوویدا. قەسەدە ئاشکرای کرد چەتەکانی داعش بە چەک هێرشیان …

زیاتر بخوێنەرەوە

بارزانی؛ پێشبینی دەکات ئۆجەلان ئازاد بکرێت

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی فەرەنس24، هۆشداریدا لە دەرئەنجامەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق، کە بە گوتەی ئەو، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش. بارزانی هەروەها ئاماژەی بە دۆخی سووریا و پرسی ئاشتی لە تورکیا کرد و پێشبینیی ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

چلەی ماتەمینی شەهیدانی ژینگەی کوردستان لە حەسەناوا

ئەمڕۆ دووشەمە، ١٧ی خەرمانان، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدانی ژینگە، حەمید مورادی، چیاکۆ یوسف‌نژاد و خەبات ئەمینی بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژینگەپارێزان، چالاکانی مەدەنی و خەڵکی بەئەمەگی سنە و دەوروبەری لە حەسەناوای سنە بەڕێوە چوو.      

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوپەیمانان و هەسەدە مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامدا

لەبنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە قەسرەکی باکوری شاری حەسەکە  مانۆڕی سەربازی هاوبەشی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بەڕێوەچوو. بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، لە شارۆچکەی تەل تەمر و لادێکانی فڕینی چڕ و پڕی هێلیکۆپتەری سەربازی هەبووە، دوابەدوای ئەوە فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە، لە شەوی ڕابردوەوە  تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەندیل پرێس ناوی ئەو دەستەیە بڵاودەکات کە لە جیاتی شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ بەڕێوەدەبەن

قەندیل پرێس – سلێمانی دوای دەسگیرکردن و سزادانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جۆڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەنجۆمەنێکی باڵای جۆڵانەوەکە دەسەڵاتەکانی ناوبرا وەردەگرن بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی نەوەی نوێ. ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق بۆ قەندیل پرێس پشت راستی کردەوە کە؛ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جۆڵانەوەی نەوەی نوێ پێش دەستگیرکردنی دەسەڵاتەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پشتیوانیی ٩٣ مامۆستای زانکۆی کوردستان لە مامۆستایان

٩٣ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، لە پێوەندی لەگەڵ دەرچوونی سزای دەرکردن، خانەنشینکردنی زۆرەملێ و دوورخستنەوەی ژمارەیەک لە مامۆستایانی پارێزگاکە ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەم بڕیارانەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای کەرامەتی مرۆیی و مافی سێنفی زانی. لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە پەروەردە و بارهێنان …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەردانێكی جیاواز بۆ لای ئۆجەلان ڕاگەیاندرا

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، پێنج پەرلەمانتاری لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کە لەئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا پێکهێنراوە سەردانی ئیمرالی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە چەند میدیایەکی تورکیا ئەوەیان ئاشکراکردوە سەرۆکی پەرلەمان بەزارەکی بەو پێشنیارەڕازی بوەو بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پێنج کەس دیاریبکرێت و سەردانەکە بۆ لای …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەنتەری میترۆ: هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوی ناوخۆیی و بیانی سەركۆنە دەكەین

قەندیل پرێس – سلێمانی ئەمرۆ 7ـی ئەیلولی 2025 سەنتەری میترۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ هێرشی چەكداران بۆ سەر نووسینگەی ڕێكخراوە ناوخۆیی و بیانییەكان پێشێلكاری ڕوونی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیە، مەترسی ئەوەشی هەیە هەرێمی كوردستان بكاتە شوێنێكی نائارام  بۆ كاری رێكخراوی بیانی. میترۆ ئەوەیان پشتراستکردووە؛ بە پێ چەند سەرچاوەیەك بۆ سەنتەری میترۆ كە …

زیاتر بخوێنەرەوە

فەرماندەی سێنتکۆم سەردانی باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەکات و جەخت لە پەیوەندییە سەربازییەکان دەکاتەوە

براد کووپەر، فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەردانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی کرد، لەوانەش کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. سێنتکۆم لەبارەی کۆبوونەوەی کووپەر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی رایگەیاند، “کووپەر تیشکی خستە سەر رۆڵی هەرێمی …

زیاتر بخوێنەرەوە