به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

بەردەوامبوونی هێرشەکان لەسەر هێزەکان لە عەین عیسا، شەدادی و ڕەقە سەرەڕای ئاگربەست

هەسەدە – سەرەڕای ئەنجامدانی ڕێکەوتنی ئاگربەست، چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی هێشتا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانمان لە ناوچەکانی عەین عیسا، شەدادی و ڕەقە. بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی توند لە دەوروبەری گرتووخانەی «ئەقتان» لە شاری ڕەقە بەردەوامە، کە تێیدا چەتەکان هەوڵ دەدەن گرتووخانەکە بشکێنن. هەسەدە ڕایگەیاند ئەم …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاکپارتی: هەسەدە ویستی پرۆسەی تورکیای بێتیرۆر تێکبدات بەڵام حکومەتی سووریا ڕێگریی لێکرد

پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاکپارتی) ستایشی ئەو مەرسوومە دەکات کە لەلایەن سەرۆککۆماری سووریاوە بۆ گرەنتیکردنی مافەکانی کورد دەرکراوە و ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی سووریا بە ئۆپراسیۆن ڕێگری لە هەوڵەکانی هەسەدە کرد کە دەیویست پرۆسەی تورکیای بێتیرۆر لەبارببات. پێشوازیکردن لە مەرسوومەکەی سەرۆککۆماری سووریا عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی بۆ تاوتوێکردنی وردەکاریی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەچێتە دیمەشق و لە کۆشکی گەل لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆدەبێتەوە، ئامانجی سەردانەکەش تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە و باسکردنە لە وردەکاریی ئەو 14 خاڵەی لەنێوان هەردوولادا واژۆ کراوە. کات و شوێنی کۆبوونەوەکە بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانەکە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ قەندیل پرێس: تۆم باراک دوێنێ لە هەولێر رێککەوتنی ئەمرۆی شەرعی داوە دەست مەزڵوم عەبدی و واژویان کردووە

قەندیل پرێس سەرچاوەیەکی تایبەتی ئاگادار لە کۆبوونەوەی هەولێر نێوان باراک، عەبدی و بارزانی بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ هەموومان دوێنێ بینیمان بارزانی کوڕ و باوک و مەزڵوم عەبدی چەندە نیگەران و شڵەژاو و قەلەق دیاربوون لە کۆبونەوەکەی تۆماس باراک نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سوریا، هۆکاری نیگەرانییەکەشیان رێککەوتننامە نوسراوەکەی گیرفانی تۆم باراک …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە بۆ ڕاگرتنی شەڕ ئاشکرا بوو

قەندیل پرێس ئەمرۆ 18ـی کانوونی دووەمی 2026 ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا  ومەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک بە پەیوەندی تیلەفۆنی قسەیان کرد و لەسەر ڕاگرتنی شەڕ و چەندین خاڵی دیکە رێککەوتن. ئەحمەد شەرع لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بنەمای رێککەوتنمان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی ئاگربەستە و دەبێ دامەزراوەکانی دەوڵەت بچنە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ماکرۆن: قسەم لەگەڵ ئەحمەد شەرع کرد و نیگەرانیی قووڵم پێ راگەیاند

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی گفتوگۆی کردووە و “نیگەرانیی قووڵ”ی پێ راگەیاندووە. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئەم بەیانییە لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سووریا گفتوگۆی کردووە و دەشڵێت، “نیگەرانیی قووڵی خۆمانم پێ راگەیاند سەبارەت بە پەرەسەندنەکان لە سووریا و بەردەوامیی ئەو هێرشانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سووریاوە ئەنجام دەدرێن.” …

زیاتر بخوێنەرەوە

مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی رۆژاڤا بڵاوكرده‌وه‌

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نێردەی تایبەتی سەرۆك تره‌مپ بۆ كاروباری سوریا و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و سەرۆكی ئەنەكەسە كۆبوه‌ته‌وه‌ و “هیوادارین بە زوترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزیی و گرژییانە ڕابگیرێن”. مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “سەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سوریا و …

زیاتر بخوێنەرەوە

فەرهاد شامی: حکومەتی کاتی سووریا زیاتر لە 100 هەزار چەتەوە هێرش دەکات

فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە: حکومەتی کاتی سووریا هێزەکانی خۆی لە دەوروبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیر کردووە و بە زیاتر لە 100 هەزار چەتەوە هێرش دەکات فەرهاد شامی دەشڵێت: حکومەتی کاتی و چەتەکانی تورکیا و داعــش پێکەوە هێرش دەکەنە سەر ناوچەکان و دەیان کاروانی چەتەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر چەکهەڵگرتنی گشتی راگەیاند و داوای “شەڕی مان و نەمان” دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەمڕۆ یەکشەممە چەکهەڵگرتنی گشتی راگەیاند و حکومەتی دیمەشقی بە پێشێلکردنی رێککەوتن و دەستپێکردنی هێرش لە چەندین بەرەوە تۆمەتبار کرد. هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات چەک هەڵبگرن و رووبەڕووی “شەڕی مان و نەمان” ببنەوە. لە راگەیێندراوێکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت: “گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: شەڕی سووریا هەوڵێکە بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

سەردانی شاندەکە و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێنراو شاندی ئیمراڵی دوێنێ سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان کرد و دوای دیدارەکە، ڕاگەیێنراوێکی فەرمییان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و پەیامەکانی ئۆجەلان بڵاوکردەوە. نیگەرانی لە دۆخی سووریا بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان نیگەرانی خۆی لەبارەی توندبوونی گرژی و پێکدادانەکان لە وڵاتی سووریا دەربڕیوە و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات. پەیوەندی …

زیاتر بخوێنەرەوە