مەزڵوم عەبدی بۆ تاوتوێکردنی وردەکاریی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەچێتە دیمەشق و لە کۆشکی گەل لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆدەبێتەوە، ئامانجی سەردانەکەش تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە و باسکردنە لە وردەکاریی ئەو 14 خاڵەی لەنێوان هەردوولادا واژۆ کراوە.

کات و شوێنی کۆبوونەوەکە
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانەکە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە دواخرا، کۆبوونەوەکەش لە کۆشکی گەل لە دیمەشق بەڕێوەدەچێت کە شوێنی مانەوەی سەرۆککۆماری سووریایە، ئەمەش دوای زنجیرەیەک شەڕ و ئاڵۆزی دێت لە ناوچەکانی تەبقە و ڕەقە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *