بەردەوامبوونی هێرشەکان لەسەر هێزەکان لە عەین عیسا، شەدادی و ڕەقە سەرەڕای ئاگربەست

هەسەدە – سەرەڕای ئەنجامدانی ڕێکەوتنی ئاگربەست، چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی هێشتا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانمان لە ناوچەکانی عەین عیسا، شەدادی و ڕەقە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی توند لە دەوروبەری گرتووخانەی «ئەقتان» لە شاری ڕەقە بەردەوامە، کە تێیدا چەتەکان هەوڵ دەدەن گرتووخانەکە بشکێنن.

هەسەدە ڕایگەیاند ئەم ڕاستیانە بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی دەخاتە بەردەم، و دەستدرێژکاران بە تەواوی بەرپرسیار دەکات لە هەر دەرئەنجامێکی کارەساتبار کە ڕەنگە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی ئەم هێرشانەدا ڕووبدات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێگریی هێزەکانی تورکیا لە بەردەم بارهەڵگرێکی شیلادزێ دەبێتە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ

قەندیل پرێس- هەواڵی تایبەت لە دەڤەری شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان،له سەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *