مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی رۆژاڤا بڵاوكرده‌وه‌

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نێردەی تایبەتی سەرۆك تره‌مپ بۆ كاروباری سوریا و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و سەرۆكی ئەنەكەسە كۆبوه‌ته‌وه‌ و “هیوادارین بە زوترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزیی و گرژییانە ڕابگیرێن”.

مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “سەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سوریا و لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دوێنێ كۆبونەوەیەكی هاوبەشی گرنگمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆك تره‌مپ بۆ كاروباری سوریا و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و سەرۆكی ئەنەكەسە هەبو”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “هیوادارین بە زوترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزیی و گرژییانە ڕابگیرێن كە ئێستا لەنێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) لە ئارادایە و هەمولایەك بۆ ئەو ڕێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەییشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سووریا بەستراون”.

مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی مه‌رسومه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌باره‌ی كورد، باسی له‌وه‌كردوه‌، “هەروەها دەرچوونی مەرسومی سەرۆكی سوریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *